گەردەلوولێكی “بەهێزی موگناتیسی” لە زەوی دەدات



زانایانی پەیمانگای جیۆفیزیای كرداری ڕایانگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا گەردەلوولێكی موگناتیسی لە ئاستی “جی 4” واتە (زۆر بەهێز) لەسەر زەوی تۆمارکراوە.

بەپێی وتەی زانایان، چاوەڕوان دەكرێت بەهۆی لێكەوتە و كاریگەرییەكانی گەردەلوولە موگناتیسییەكەوە، گرفت و بارگرژی بۆ بواری پەیوەندییە بێتەلە نزمەكان لە ڕێگەی مانگە دەستكردەكانەوە دروست ببێت.

ڕوونیشیان كردۆتەوە، “بەهۆی دروست بوونی بارگرژی لە كایەی موگناتیسیی زەویدا دروست دەبێت و هۆكاری ئەمەشیان تیشكی گەشاوەی خۆرە، كە گەردیلەكانی بەر بەرگەهەوای زەوی دەكەون و ئەو دۆخە دێتەئاراوە”.

ئەو زانایانە وتوشیانە، “گەردەلوولی موگناتیسی 5 ئاستی هەیە، لە (جی 1)ەوە دەستپێدەكەن و بەهێزترینیان پلەی (جی 5)ە و دەكرێت گەردەلوولەكە چەند كاتژمێرێك تا چەند ڕۆژێك بخایەنێت”.

لە ئەنجامی دروستبوونی گەردەلوولی موگناتیسیدا، كازیوەی جەمسەری دروست دەبێت، كە دانیشتووانی چەند ناوچەیەكی جیهان وەك ناوەڕاستی ڕوسیا و شاری مۆسكۆ دەتوانن لە ئاسۆدا بیبینن.

نرخی دۆلار بۆ نزمترین ئاست دادەبەزێت
پێشت نرخی دۆلار بۆ نزمترین ئاست دادەبەزێت
هەناردەی نەوتی هەرێم لە توركیا دەستیپێنەكردووە و بارهەڵگرەكانیش بە نائومێدی گەڕانەوە
دواتر هەناردەی نەوتی هەرێم لە توركیا دەستیپێنەكردووە و بارهەڵگرەكانیش بە نائومێدی گەڕانەوە
ەیوەندیدار