مۆز و توێكڵەكەی و سودە ناوازەكانیان



مۆز میوەیەكی بەچێژە بۆ مناڵان و گەورەكان، هەروەها دۆستی وەرزشوانانە.. ئەگەر یەك میوە هەبێت كە بتوانرێت لەدوای سێو زیادەڕۆیی بكرێت لە خوارنیدا مۆزە.. بەئاگابە لە بەهاكەی كەم نەكەیتەوە، توێكڵەكەشی بە هەمان شێوە، سودێكی زۆری هەیە.

زانیاری لەسەر سوودە تەندروستییەكانی مۆز بۆ جەستە بزانە

مۆز دژە ئۆكسێنەرێكی بەهێزە

مۆز دەوڵەمەندە بە دژە ئۆكسێنەر و وزە بە جەستە دەدات و سوود بە دڵ و كۆئەندامی دڵ و خوێنبەرەكان دەگەیەنێت. هەروەها یارمەتی بەرەنگاربوونەوەی هەندێك جۆری شێرپەنجە و پیربوون دەدات.. دەوڵەمەندییەكەی بە كاربۆهیدراتەكان ئەوەمان بۆ ڕوون دەكاتەوە كە بۆچی وەرزشوانان لەكاتی وەرزشكردندا بەكاریدەهێنن، ئەو شەكرانەی وەرزشوانان لە مۆزەوە بەدەستی دەهێنن،بە ئاسانی لە ماوەیەكی پێوانەییدا ئەزم ببێت، پرۆسەی چاكبوونەوە ئاسان دەكات دوای یارییەكی بەهێز یان كێبڕكێیەك .. مۆز تایبەتمەندی گەنجكردنەوەی هەیە، هەروەها هەست بە تێربوون دەكەیت، دەتوانرێت وەك نانی بەیانیان بدرێت بە منداڵان.

توێكڵی مۆز چارەسەرێكی سروشتییە بۆ پێوەدان

ئەگەر تەنها چەوری مۆز بخۆیت، نابێت توێكڵی ئەم میوەیە لەبیر بكەیت، بەتایبەت لە حاڵەتی پێوەدانی مێشوولە..بەشی ناوەوەی توێكڵەكە ڕاستەوخۆ دەخرێتە سەر ئەو شوێنەی چارەسەری بۆ دەكرێت بۆ ماوەی نزیكەی دە خولەك، دوای پاككردنەوەی بەباشی لەگەڵ ئاو و سابوون..ئەم شێوازە سروشتییە هەوكردن كەمدەكاتەوە، هەروەها خوران كە لە ئەنجامی دروست دەبێت.

 

گیراوەی توێكڵی مۆز بۆ سپیتربوونی ددانەكان
ئەگەر جێگەی ئەو چارەسەرە نەگرێتەوە كە پزیشكی پسپۆڕ ئەنجامی دەدات، ئەوا مۆزەكە كە دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم و مەنگەنیز و مەگنیسیۆم، دەركەوتنی پەڵەی زەرد لەسەر ددانەكان كەمدەكاتەوە..پێش ئەوەی شەوانە ددانەكانت بشۆیت، توێكڵی مۆزەكە بۆ ماوەی سێ خولەك و ئەم پرۆسەیە بۆ ماوەی دوو هەفتە دووبارە بكەرەوە..دەبینیت ئەنجامەكەی بە ڕوونی دەردەكەوێت.. لەوانەیە لە دوای ئەوە ئارەزووی فێربوونی شێوازەكانی چاودێری ددانەكانت بكەیت.

خواردنێكی دژە خەمۆكییە
مۆز ناسراوە بە باشتركردنی باری دەروونی.. لە ڕاستیدا تریپتۆفان لەخۆدەگرێت كە یارمەتی جەستە دەدات بۆ بەرهەمهێنانی سیرۆتۆنین (گوازەرەوەی توڕەیی)، هەروەها كاریگەری دەبێت لەسەر باری دەروونی.. بۆیە خواردنی یارمەتی بەرەنگاربوونەوەی فشار و دڵەڕاوكێ و دەمارگیری دەدات بە شێوەیەكی ڕۆژانە.

 ڕێگری دەكات لە كەمخوێنی و كێشەی قەبزی
زۆری ڕێژەی ئاسن لە پێكهاتەكەیدا، دەبێتە مایەی كەمبوونەوەی مەترسی كەمخوێنی، هاندەری بەرهەمهێنانی هیمۆگڵۆبینە، بەرەنگاری كێشەی قەبزی دەبێتەوە.. هەروەها ئەو ڤیتامینە B6ی تێیدایە وەك ڕێكخەری ئاستی شەكری خوێن كاردەكات،بەشدارە لە بەرهەمهێنانی دژەتەن.. شیربەمۆز چارەسەرێكی كاریگەرە بۆ ئازاری گەدە.

هەناردەی نەوتی هەرێم لە توركیا دەستیپێنەكردووە و بارهەڵگرەكانیش بە نائومێدی گەڕانەوە
پێشت هەناردەی نەوتی هەرێم لە توركیا دەستیپێنەكردووە و بارهەڵگرەكانیش بە نائومێدی گەڕانەوە
بەڕێوەبەرایەتی كاروباری مین؛ مەترسییەكانی مین و تەقەمەنی لە زیادبووندایە
دواتر بەڕێوەبەرایەتی كاروباری مین؛ مەترسییەكانی مین و تەقەمەنی لە زیادبووندایە
ەیوەندیدار