فەرشی ئێرانی كەمبۆتەوە



ئەندامێكی ژووری بازرگانی ئێران بە پشتبەستن بە داتاكانی هەناردەی فەرشی ئێران بۆ دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت، هەناردەكردنەكە بەشێوەیەكی بەرچاو كەمبووەتەوە و ئەمەش مایەی شەرمەزاریی و كارەساتە.

میدیاكانی ئێران لە زاری حاج ئەمیری ڕەزا حاجی ئەمیری، ئەندانی ژووری بازرگانی ئێران بڵاویانكردەوە: “لە ماوەی چل ساڵی ڕابردوو بەهای هەناردەی فەرشی ئێرانی یەك ملیار و 700ملیۆن دۆلار بووە، بەڵام ئێستا كەمبووەتەوە بۆ 50 ملیۆن دۆلار، لەكاتێكدا وڵاتەكەمان لەڕابردوودا بە پایتەختی فەرشی جیهان ناودەبرا”.

بە وتەی ئەندامەكەی ژووری بازرگانی ئێران: “كەمبوونەوەی هەناردەی فەرشی ئێرانی لە سەردەمی مەحموود ئەحمەدی نەژاد سەرۆك كۆماری پیشووی ئێرانەوە دەستی پێكرد، بەڵام ئێستا لە بازاڕی جیهانی هەریەك لە وڵاتانی هیندستان و پاكستان و توركیا ڕۆڵیكی گەورەیان لە بازاڕی جیهانی هەیە و كێبڕكێی ئێران دەكەن، ئەفغانستانیش بەهەمان شێوە هاتووەتە ڕیزی كێبڕكێكارانی جیهانی”.

تەندروستی هەڵەبجە ئاگاداریەكی بەپەلە بڵاودەكاتەوە
پێشت تەندروستی هەڵەبجە ئاگاداریەكی بەپەلە بڵاودەكاتەوە
خوێنەری ڕۆژنامە دەگمەنە
دواتر خوێنەری ڕۆژنامە دەگمەنە
ەیوەندیدار