خوێنەری ڕۆژنامە دەگمەنە


لەکاتێکدا هەمووان سەرقاڵی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانن، بەڵام هێشتا کەسانێک هەن ئارەزووی خوێندنەوەی ڕۆژنامەدەکەن، پڕ زەرفێک ڕۆژنامەی کڕیوە.

نەجمەدین بەهادین ساڵانێکە لە بەردەرکی سەرایی سلێمانی پەرتووک دەفرۆشێت، لە کاتێکدا هەمووان سەرقاڵن بە سەیرکردنی مۆبایلە زیرەکەکان و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، ئەو ڕۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەتی عەرەبی دەخوێنێتەوە.

ئەو چێژ لە پەڕەی ڕۆژنامەکە دەبینێت، زانیاری و سەرچاوەی هەواڵەکانی لە ڕۆژنامە جیهانییەکانە، دەڵێت تا ئەو کاتەی ڕۆژنامە کوردییەکان هەبوون، بەردەوام هەفتانە ڕۆژنامەکانی دەکڕی، بەڵام ئێستا کە ڕۆژنامە کوردییەکان زۆر کەمبوونەتەوە، ڕۆژنامە عەرەبییەکان دەکڕێت.

وتەکەی هیگڵ دووبارە دەکاتەوە کە دەڵێت “ڕۆژنامە نوێژی بەیانییە”، پڕ زەرفێک ڕۆژنامەی کڕیوە.

فەرشی ئێرانی كەمبۆتەوە
پێشت فەرشی ئێرانی كەمبۆتەوە
كۆبوونەوەی توركیا،ڕووسیا، سووریاو ئێران بەڕێوەدەچێت
دواتر كۆبوونەوەی توركیا،ڕووسیا، سووریاو ئێران بەڕێوەدەچێت
پەیوەندیدار