تەندروستی هەڵەبجە ئاگاداریەكی بەپەلە بڵاودەكاتەوە



بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، لەكاتی بوونی هەر نیشانەیەكی نەخۆشی هەوكردنی پەردەكانی مێشك بەهیچ جۆرێك سەردانی دەرمانخانەو نۆرینگەكان نەكەن، دەشڵێت،” داواش دەكات بەهیچ جۆرێك دەرمانی ئیلتیهابات (Antibiotic) بەكارنەهێنرێت “.

بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە لەڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە ئاگاداری هاووڵاتیانی سنورەكە دەكەن، كە لەكاتی بوونی هەر نیشانەیەكی نەخۆشی هەوكردنی پەردەكانی مێشك، بەهیچ جۆرێك سەردانی دەرمانخانە و نۆرینگەكان نەكەن یاخود گەر سەردانیشتان كرد بەهیچ جۆرێك دەرمانی ئیلتیهابات(Antibiotic) وەرنەگرن.

ئاگاداریەك لە بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە-هۆبەی تاقیگەكانەوە:
ئاگاداری هاووڵاتیانی سنوری پارێزگای هەڵەبجەو دەوروبەری دەكەین كە لەكاتی هەبونی هەر نیشانەیەكی ئەم نەخۆشیە لە منداڵەكانیان (نەخۆشی هەوكردنی پەردەكانی مێشك)
تكایە بەهیچ جۆرێك سەردانی دەرمانخانەو نۆرینگەكان مەكەن یاخود گەر سەردانیشتان كرد بەهیچ جۆرێك دەرمانی ئیلتیهابات(Antibiotic) وەرمەگرن لەبەر ئەوەی لەگەڵ وەرگرتنی عیلاجی التیهابات ڕێگاو شێوەی دەستنیشان كردنی نەخۆشیەكە ئاسان نابێت و ناتوانرێت دەستنیشانی بكەین بەهۆكاری كاریگەری دەرمانی بەكار هێنراو لەبەرئەوە ناتوانین دەستنیشانی ئەم نەخۆشیە بۆ هیچ نەخۆشێك بكەین كەپێش سەردانی كردنی بۆ نەخۆشخانەكانمان دەرمانی دەرەوەی بەكار هێنابێت

گواردیۆلا: چوار شەممە بمانبینن
پێشت گواردیۆلا: چوار شەممە بمانبینن
فەرشی ئێرانی كەمبۆتەوە
دواتر فەرشی ئێرانی كەمبۆتەوە
ەیوەندیدار