باڵوێزخانەی ئەمریكا لە سوودان چۆڵكرا



 

ئەمەریكا داوای كۆتاییهێنان بە شەڕ و پێكدادانەكان دەكات و باڵیۆزخانەی وڵاتەكەشی لە خەرتوومی پایتەختی سوودان چۆڵكرد.

جۆو بایدن، سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاند، ئەو بە فەرمانی تەواوی ستافی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە خەرتوومی پایتەخی سوودان باڵیۆزخانەكەیان چۆڵكردووە و بۆ ماوەیەكی كاتیش باڵیۆزخانەیان داخست.

دەشڵێت، ستافی باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی توانیویانە بەسێوەیەكی پیشەگەرانە كارەكانیان ئەنجامبدەن و بەردەوام لەگەڵ هاوڵایانی ئەمەریكا و سوودان لە پەیوەندیدابن.

ئاماژەی بە ئەوەش كردووە، پێویستە هەردوو لایەنی شەڕ بەزووترین كات ئاگربەست رابگەیێنن و رێز لە بەرژەوەندییەكانی هاووڵاتیانیان بگرن و رێگە بدەن هاوكاری مرۆیی بەدەست بگات.

ڕووداوێكی هاتووچۆ هەشت قوربانی لێكەوتەوە
پێشت ڕووداوێكی هاتووچۆ هەشت قوربانی لێكەوتەوە
گەشتوگوزاری سلێمانی: لە سێ رۆژدا ٦٠ هەزار گەشتیار هاتوونەتە شارەکە
دواتر گەشتوگوزاری سلێمانی: لە سێ رۆژدا ٦٠ هەزار گەشتیار هاتوونەتە شارەکە
ەیوەندیدار