لە بارەی نۆژەنکردنەوەی مزگەوتی بەهەشت ئەندازیاران ئاگاداردەکرێنەوە



مزگەوتی بەهەشت لە راگەیەندراوێکدا نوسینگەکانی ئەندازیاری ئاگاداردەکاتەوە کە بۆ ئەوەی مزگەوتەکە ببێتە شوێنێکی فراوان و ئیسراحەت و خۆش بۆ خوا پەرستی نۆژەنیدەکەنەوە.

مزگەوتەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە:” دەیانەوێت بە جوانترین شێوە مزگەوتەکە دروستبکەنەوە و تا ببێتە شوێنێکی فراوان و ئیسراحەت و خۆش بۆ خوا پەرستی و ببێتە جوانییەکیش بۆ شارەکەمان و هەرێمەکەمان”.

لە راگەیەندراوەکەدا ئیدارەی مزگەوتەکە دەشڵێت:”جا هەر بەڕێزێکتان دەتانەوێت بەشدار بن بە پێشنیارو نەخشەی جوان و باش، ئەوا با پەیوەندیمان پێوە بکات خوا پاداشتی بداتەوە، وە نەخشەی هەر یەکێکیشتان هەڵبژێردرا مافی بە زایە ناچێت”.

لە راگەیەندراوەکە ئەم ژمارانەی بڵاوکردووەتەوە کە ئەندازیاران دەتوانن پەیوەندی پێوەبکەن:
07703028585
‎ مزگەوتی بەهەشت
07701088080
07511088080

دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم داوایەک لە سودانی دەکات
پێشت دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم داوایەک لە سودانی دەکات
ئەسپ و عەرەبانە و نەریتە کۆنەکان جەژنیان لە سلێمانی بە زیندوویی هێشتەوە
دواتر ئەسپ و عەرەبانە و نەریتە کۆنەکان جەژنیان لە سلێمانی بە زیندوویی هێشتەوە
ەیوەندیدار