دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم داوایەک لە سودانی دەکات



دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لەسەر رووداوەکانی گوندی پەڵکانە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان لە پەڵکانە بەردەرگا لە دانیشتوانی کوردی ناوچەکە ئەگیرێت و عەرەبی هاوردە خۆشی جەژن ئەگۆڕن بۆ پشێوی.

دەستەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ئەمە چەندین جارە لە ناوچەی سەرگەڕان و بەدیاری کراوی لە سنوری گوندی پەڵکانەی سەر بە پارێزگای کەرکوک، بەردەرگا لە دانیشتوانی کوردی ناوچەکە ئەگیرێت و لە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزاندا لە بری جەژنە پیرۆزەو گەردن ئازادی و دابەشکردنی شیرینی، عەرەبی هاوردە ئەکەونە وێزەی دانیشتوانی کوردی ناوچەکەو خۆشی جەژن ئەگۆڕن بۆ پشێوی و هەڕەشەو چاو سورکردنەوەو پەلاماردانی کوردی خاوەن زەوی و زارو کێڵگەو زەرعاتی ناوچەکە.

دەشڵێت:” ئەم پەلاماردانەو داگیرکردنی گوندەکان و خاپورکردنیان لە سایەی حکومەتەکانی دوای ڕووخانی سەدامیش بەردەوامە و ڕووئەدات، ئەمەش دادگاو دادپەروەری عێراقی دەخاتە بەردەم بەرپرسیارییەتی گەورە، ئێمە لە کاتێکدا ئیدانەو نیگەرانی قوڵی خۆمان ڕادەگەیەنین، چاوەڕێن لە کابینەکەی (محەممەد شیاع سودانی) سنورێک بۆ ئەم جۆرە دژایەتیانە دابنرێت و دووبارەو سەد بارە نەبنەوە وەک لەئێستادا بەدی دەکرێت”.

دەستەکە داوادەکات دەستورو یاسا بەرکارە نوێیەکان ببنە بنەما بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، چونکە پەلامار و هەڕەشەی چەکداری نەبرینەکان ساڕێژ دەکات و نەهاوڵاتیانی کوردی ئەو ناوچانەش بەم کردەوانە بێدەنگ دەبن.

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا دەستەکە ئاماژەی دڵنیایی دەدات و دەڵێت:” بەهەوڵی دڵسۆزان ئێستا بارودخی ناوچەکە ئارامە،بەڵام پێمان وایە مادەی ۱٤٠ بنەما گشتییەکەی چارەسەربوونی یەکجاری کێشەکانە لەم بارەیەوە ڕوو دەکەینە لە سەرۆکایەتی کۆمارو وەزیرو فراکسیۆنە کوردەکان لە بەغداد، توانا دەستورییەکانی خۆیان لە ئاست جێبەجێکردنی ئەم مادە دەستورییە بخەنە گە، لەلایەکی تریش هەوڵەکانیان زیاتر بکەن بۆ نەهێشتنی ئەم یاسا شکێنی و زیادە ڕەویانە.

ژمارەیەک ماتۆڕسکیل و ئۆتۆمبێل دەستیان بەسەرداگیرا
پێشت ژمارەیەک ماتۆڕسکیل و ئۆتۆمبێل دەستیان بەسەرداگیرا
لە بارەی نۆژەنکردنەوەی مزگەوتی بەهەشت ئەندازیاران ئاگاداردەکرێنەوە
دواتر لە بارەی نۆژەنکردنەوەی مزگەوتی بەهەشت ئەندازیاران ئاگاداردەکرێنەوە
ەیوەندیدار