بەوێنە؛ ئەمڕۆ یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە



هەرچەندە موسڵمانانی هەردوو مەزهەبی شیعە و سوننە لە عێراق پێكەوە یەكەم ڕۆژی ڕەمەزانیان دیاریكرد، بەڵام بەجیا جەژنیان كرد و ناوچە سوننەنشینەكان و هەرێمی كوردستان دوێنێ‌ یەكەم ڕۆژی جەژن بوو، بەڵام لە ناوچە شیعەنشینەكان ئەمڕۆ بووە بە یەكەم ڕۆژی جەژن.

ڕۆژی پێنج شەممە، هەریەكە لە سعودیە و دیوانی وەقفی سوننەی عێراق و ئەوقافی هەرێم ڕایانگەیاند، ڕۆژی هەینی یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزە و بەهۆیەوە دوینێ‌ لە زۆربەی ناوچەكانی عێراق بووە جەژن.

ئەمە لەكاتێكدایە، نووسینگەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق ڕایگەیاندبوو، ڕۆژی شەممه 22ی‌ نیسان یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز دەبێت.

نوسینگەی سیستانی لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردبوو، “عەلی سیستانی، پێشبینیی كردوە ڕۆژی شەممە 22ی نیسانی 2023 یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان بێت” هەر بۆیە شیعەی عێراق و ئێران ئەمڕۆیان كرد بە جەژن.

مەسرور بارزانی پەیامێك بڵاودەكاتەوە
پێشت مەسرور بارزانی پەیامێك بڵاودەكاتەوە
زیاتر لە 7 ملیۆن گەشتیار دێنە هەرێمی كوردستان
دواتر زیاتر لە 7 ملیۆن گەشتیار دێنە هەرێمی كوردستان
ەیوەندیدار