زیاتر لە 7 ملیۆن گەشتیار دێنە هەرێمی كوردستان



دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان پێشبینی دەكات، لە ماوەی ساڵی 2023دا 7 ملیۆن گەشتیار سەردانی شارەکانی هەرێمی كوردستان بکەن.

ئیبراهیم عەبدولمەجید، وتەبێژی دەسەڵاتی گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە 22ی نیسان لە ڕاگەیەنراوێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە ماوەی سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا زیاتر لە 2 ملیۆن گەشتیاری ناوخۆیی و بیانی گەیشتوونەتە هەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی پلانەکە پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ئەمساڵ زیاتر لە 7 ملیۆن گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی کوردستان بکەن.

وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری کوردستان ڕاشیگەیاند، ئامادەکاری تەواویان بۆ جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز كردووە، بۆ ئەوەی ئەو گەشتیارانەی هاتوونەتە شارەکانی هەرێمی کوردستان بتوانن کاتێکی خۆش بەسەر بەرن.

بەوێنە؛ ئەمڕۆ یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە
پێشت بەوێنە؛ ئەمڕۆ یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە
ئەمڕۆ، ساڵیادی ڕۆژنامەگەری كوردییە
دواتر ئەمڕۆ، ساڵیادی ڕۆژنامەگەری كوردییە
ەیوەندیدار