تاوە بارانی بەخوڕ هەرێم دەگرێتەوە



شارەزایەكی كەشناسی پێشبینییەكانی بۆ دۆخی كەشوهەوای سبەینێی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بڵاودەكاتەوە و دەڵێت: ئەگەری ھەورەتریشقە و نمە باران ئەبێت لەھەندێ ناوچەشدا بەدیاری نەکراوی تاوە بارانەکان بەخوڕ ئەبن.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سبەی یەک شەممە ٢٣-٤-٢٠٢٣ ئاسمانی ھەرێم بە زۆری نیمچە ھەور ئەبێت لەکاتەکانی بەرەبەیانەوە تا دوای نیوەڕۆ بەھۆی ھاتنی بڕێک شێ و ھەور لە باشووری ڕۆژئاوای عێراقەوە.

وتیشی، “لە ناوچەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای کەرکوک، ھەڵەبجە ، سلێمانی ناوبەناو ئەگەری ھەورەتریشقە و نمە باران ئەبێت لەھەندێ ناوچەشدا بەدیاری نەکراوی تاوە بارانەکان بەخوڕ ئەبن”.

ئاماژەی بەوەشكرد، پلەکانی گەرما بەجێگیری ئەمێننەوە تەنھا لەسنوری پارێزگای دھۆک و ھەولێر بەڕێژەی ٢ پلە بەراورد بە ئەمڕۆ بەرزتردەبنەوە و خێرایی با زۆربەی کاتەکان چالاک ئەبێت لە ئاڕاستەی باکوری ڕۆژھەڵاتەوە.

ئەمڕۆ، ساڵیادی ڕۆژنامەگەری كوردییە
پێشت ئەمڕۆ، ساڵیادی ڕۆژنامەگەری كوردییە
تەقەكەرەكەی شاخی ئەزمەڕ دەستگیركرا
دواتر تەقەكەرەكەی شاخی ئەزمەڕ دەستگیركرا
ەیوەندیدار