كاسیمیرۆ: ڕیاڵ مەدرید بەم یانەيە بەراورد ناكرێت



كاسیمیرۆ یاریزانی بەڕازیل و مانشستەر یونایتدی ئینگلیزی، دوای ئەوەی شەیتانە سوورەكان بەدەستی ئیشبیلە لە یارییەكانی خولی ئەوروپا دوورخرایەوە، ڕەتیكردەوە یانە ئیسپانییەكە بە ڕیال مەدرید یانەی پێشووی بەراورد بكات.

یانە ئەندەلوسییەكە كە بەدەست ئەنجامە خراپەكانی لالیگا دەناڵێنێت، بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لە شەیتانە سوورەكانی بردەوە، بەوشێوەیە لە كۆی 5 گۆڵ بەرامبەر بە 2 گۆڵ توانی بەسەر یانە ئینگلیزییەكەدا سەربكەوێت.

كاسیمیرۆ دوای یارییەكە و سەبارەت بە دانانی ئیشبیلە بە پاشای خولی ئەوروپا، هاوشێوەی ڕیال مەدرید، پادشای چامپیۆنزلیگ، ڕایگەیاند:”ئەوان 8 ناسناوی تریان ماوە، تا بگەنە ئاستی ڕیال مەدرید. ”

ئیشبیلە پێشتر شەش جار ناسناوی خولی ئەوروپای بەدەستهێناوە و زۆرترین تاجی پاڵەوانێتییەكە لەسەرناوە، لەنێویاندا دوو جار لەسەریەك لە ساڵانی 2006 و 2007، سێ جاریش لە ساڵانی 2014، 2015، 2016.

لە قۆناغی پێش كۆتایی خولی ئەوروپا، یانەی ئیشبیلە ڕووبەڕووی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی دەبێتەوە كە لە قۆناغی چارەكی كۆتاییدا سپۆرتینگ لیشبۆنەی لە خولەكە دوورخستەوە، دوای ئەوەی خانمە پیرەكە بە گۆڵێكی خاوێن یاریی گەڕانەوەی بردەوە و لە یاریی ڕۆیشتنیش بە ئەنجامی 1-1 یەكسان بوون .

كچێكی تەمەن 12 ساڵان لە ئاوی زەڵمدا خنكا
پێشت كچێكی تەمەن 12 ساڵان لە ئاوی زەڵمدا خنكا
یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی داوایەك لە پارتی و یەكێتی دەكات
دواتر یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی داوایەك لە پارتی و یەكێتی دەكات
پەیوەندیدار