یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی داوایەك لە پارتی و یەكێتی دەكات



سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان داوا لە پارتی و یەكێتی دەكات، دوای جەژن زیاتر لە یەكتر نزیك ببنەوە، چونكە خەڵك چاوەڕوانی ئەو هەنگاوەیە.

عەبدوڵڵا مەلا وەیسی، سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان بە میدیاكانی نزیكە لە پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند:”ئەگەر گیانی لێبوردەیی لە نێوان هاووڵاتیان و لایەنەكان هەبێت، كۆمەڵگە پێشدەكەوێت، پێویستە لایەنە سیاسییەكان خەسڵەت و ڕەوشتەكانی جەژن تەنیا بە دروشم بەكارنەهێنن و بیكەن بە كردار و بڕیاربدەن لێبوردەبن لەگەڵ یەكتر”.

عەدوڵڵا مەلا وەیسی بە پێویستی زانی “گیانی لێبوردەیی بڵاوبكەنەوە و پێكەوە لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنشن و كێشەكان چارەسەر بكەن و بەرژەوەندی میللەت و بەرژەوەندی گشتی لە سەرووی هەموو بەرژەوەندییەكانەوە دانێن”.

بە وتەی سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان:”خەڵك چاوەڕێی ئەوەیە دوای جەژن هەموو لایەنە سیاسییەكان بەتایبەتی پارتی و یەكێتی زیاتر لە یەكتر نزیك ببنەوە و رێكبكەون و هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان ئەنجامبدرێت”.

كاسیمیرۆ: ڕیاڵ مەدرید بەم یانەيە بەراورد ناكرێت
پێشت كاسیمیرۆ: ڕیاڵ مەدرید بەم یانەيە بەراورد ناكرێت
ناتۆ: لەم حاڵەتەدا ئۆكراینا دەبێتە ئەندام لە هاوپەیمانییەكە
دواتر ناتۆ: لەم حاڵەتەدا ئۆكراینا دەبێتە ئەندام لە هاوپەیمانییەكە
ەیوەندیدار