عومەری کوڕی خەتاب بەهۆی چاوپیسی ڕێگای بە پیاوێک نەداوە بچێتە مزگەوت



چاوپیسی لە ڕووی زانستییەوە نەسەلمێنراوە، بەڵام ئاینی ئیسلام ڕوونکردنەوەی تەواوی لەبارەوە داوە، چەندین کەس بەهۆی چاوپیسی تووشی ڕووداوی نەخوازراوبوون.

چاوپیسی، ئیرەیی بردنە بە سەروەت و سامان، ماڵ و دارایی، خێزان، بنەماڵە و نەوە یاخود هەر شتێک کە ئەو کەسەی ئیرەیی دەبات بە بەرامبەرکەی خۆی نەیبێت.

لە ڕووی زانستیەوە چاوپیسی نەسەلمێندراوە، بەڵام لە ئاینی ئیسلامدا زانیاری تەواو لەبارەی چاوپیسی خراوەتەڕوو، پێغەمبەر د.خ لە چاوپیسی ترسراوە، ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، بەشێکی هاووڵاتیان بەهۆی چاوپیسی گیانلەدەستدەدەن.

مامۆستا عومەر حسێن، پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی مەولانا خالیدی نەقشبەندی لە سلێمانی، ئەوە دەخاتەڕوو، کە چاوپیسی حەقە، لەسەردەمی عومەری کوڕی خەتابدا پیاوێکی چاوپیس هەبووە، کە بەهۆی چاویەوە زیانی بە هاووڵاتیان گەیاندووە، بۆیە عومەری کوڕی خەتاب ڕێگری کردووە بچێتە مزگەوت و لەماڵ بێتەدەر، تا موسوڵمانان لە چاوی پارێزراوبن.

چەند ڕێگایەکیش بۆ خۆپاراستن لە چاوپیسی دەخاتەڕوو.
 
 

ئەمریكا: ئێران درۆ دەكات
پێشت ئەمریكا: ئێران درۆ دەكات
هاتووچۆ لە دەروازەی باشماخ ڕادەگیرێت
دواتر هاتووچۆ لە دەروازەی باشماخ ڕادەگیرێت
ەیوەندیدار