ئەمریكا: ئێران درۆ دەكات



هێزی دەریایی ئەمریكایی لێدوانەكانی ئێران ڕەتدەكاتەوە سەبارەت بە ناچاركردنی ژێرئاوگەڕی “فلۆریدا” بۆ هاتنە سەر ئاو لە گەرووی هورمز و دەڵێت، ئەو لێدوانانە دوورن لە ڕاستییەوە، چونكە هیچ ژێرئاوگەڕێكی ئەمریكایی لە ناوچەكەدا نییە.

هێزی دەریایی ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا بڵاوكرایەوە”ئەو لێدوانەكانی ئێران درۆن، چونكە لەم دواییانەدا هیچ ژێرئاوگەڕێكی ئەمریكایی بە گەرووی هورمزدا تێنەپەڕیوە”.

پێشتر میدیاكانی ئەمریكا بڵاویانكردەوە، بڕیار دراوە ژێرئاوگەڕی “فلۆریدا” بەرەو خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ڕەوانەبكرێت كە هۆكارەكەی بۆ پەرەسەندنی گرژییەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران دەگەڕێتەوە.

ئاژانسی هەواڵی “تەسنیم” لە زاری ئەدمیرال شەهرام ئێرانی جێگری فەرماندەی هێزی دەریایی ئێرانەوە بڵاویكردەوە، “ژێرئاوگەڕی فاتح-ی ئێرانی ژێرئاوگەڕی فلۆریدای ئەتۆمیی ئەمریكایی ناچاركرد لە گەرووی هورمزدا بكەوێتە سەر ئاو”.

کەشناسی: سبەینێ باران دەبارێت و هەورەتریشقە دەبێت
پێشت کەشناسی: سبەینێ باران دەبارێت و هەورەتریشقە دەبێت
عومەری کوڕی خەتاب بەهۆی چاوپیسی ڕێگای بە پیاوێک نەداوە بچێتە مزگەوت
دواتر عومەری کوڕی خەتاب بەهۆی چاوپیسی ڕێگای بە پیاوێک نەداوە بچێتە مزگەوت
ەیوەندیدار