پشووی جەژن ڕاگەیاندرا



بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە پێنج ڕۆژ پشووی فەرمی ڕاگەیاندرا.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، “بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێكەوتی ٢٠ی نیسان تا ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٣، لە سەرجەم دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە”.

باس لە ئەوەش كراوە، ڕۆژی سێشەممە ڕێكەوتی ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٣ دەوامی فەرمی دەستپێدەكاتەوە.

ئەوە لەكاتێكدایە سبەینێش بەهۆی جەژنی سەری ساڵی ئێزیدییەكانەوە حكومەتی هەرێم پشووی فەڕمی لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێم ڕاگەیاندووە.

 

چاڤی هۆشداری دەداتە ڕافینیا
پێشت چاڤی هۆشداری دەداتە ڕافینیا
مووچە كەمەكان زیاددەكرێن
دواتر مووچە كەمەكان زیاددەكرێن
ەیوەندیدار