مووچە كەمەكان زیاددەكرێن



ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق ئاشكرایكرد، پەرلەمان و حكومەتی عێراق لە هەوڵی ئەوەدان جۆرێك لە دادپەروەری لە مووچەی فەرمانبەراندا دروست بكەن.

جاسم عەتوان لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسەكانی عێراق ئاشكرایكرد “دەستكاریكردنی پێوەرەكانی مووچە لە توانای حكومەتدایە، بەو پێیەی پەرلەمان كاردەكات بۆ ئەوەی دەسەڵات بدات بە حكومەت بۆ بەرزكردنەوەی ڕێژەی كەمی مووچە بە مەبەستی دروستكردنی دادپەروەری بۆ ئەو كەسانەی كەمترین مووچەیان هەیە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، “رەنگە بودجە زیادبوونی ڕێژەی كەمی مووچەی فەرمانبەرانی تێدابێت، بەڵام ئەوە پەیوەستە بە حكومەتەوە، پێشبینی دەكرێت بەرەو گۆڕینی قەبارەی مووچە بڕوات بۆ كەمكردنەوەی خەمەكانی ئەو كەسانەی بەهۆی كەمی مووچەوە رەوشیان باش نییە”.

ئاماژەی بەوەشدا “ئەم بابەتە كەوتووەتە ژێر هەڵسەنگاندن و حیساباتی حكومەتەوە، بەڵام بەپێی پێشبینییەكان بەرەو ئەوە دەروات جۆرێك لە دادپەروەری لە مووچە بێتەئاراوە”.

 

پشووی جەژن ڕاگەیاندرا
پێشت پشووی جەژن ڕاگەیاندرا
هۆكاری جیاوازی نرخی گۆشت چییە؟
دواتر هۆكاری جیاوازی نرخی گۆشت چییە؟
پەیوەندیدار