چاڤی هۆشداری دەداتە ڕافینیا



ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان، باس لەوە دەکەن، کە نواندنی ڕەفتاری ناوەرزشی ڕافینیا لە میانی یاری یانەکەی بەرامبەر خیتافی، بووەتە مایەی نیگەرانی ڕاهێنەر و دەستەی یاریدەدەران و یاریزانانی یانە کەتەلۆنییەکە.

 

ڕافینیا لە کۆتا خولەکەکانی یاریی یانەکەی و خیتافی بە شێوەیەکی نادروست ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر گۆڕانکاریی پێکردنی.

 

بەگوێرەی ڕۆژنامەی “مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ”، ئەم کارەی ڕافینیا یاریدەدەرانی چاڤی و یاریزانە یەدەگەکانیشی توڕە و نیگەران کردووە.

 

لەمبارەیەوە چاڤی وتویەتی “هەمووان دەزانن کە ڕافینیا هێڵە تایبەتەکانی یانەکەی و ڕاهێنەری بەزاندووە، و پێچەوانەی بیرۆکەی خێزانە تەباو گویڕایەڵەکەی بارسا ڕەفتاری کردووە، کە نامانەوێت ئەم رەفتارانە بوونیان هەبێت”.

 

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە، توندوتیژی رەفتاری ڕافینیا تەنها لە یارییەکاندا سنوردار نییە، بەڵکو لەکاتی مەشقەکانیشدا دەرکەوتووە، بەو پێیەی بە ئەنقەست و بەشێوەیەکی توند و بێباکانە مەشقەکانی ئەنجام داوە، ئەمەش وایکردووە چاڤی ناچاربکات دەستوەردان بکات و هۆشداریی بدات لە ڕەفتارە نەشیاوەکانی لەگەڵ هاوکارانی.

لەبارەی مووچەوە ڕاگەیاندراوێك بڵاوكرایەوە
پێشت لەبارەی مووچەوە ڕاگەیاندراوێك بڵاوكرایەوە
پشووی جەژن ڕاگەیاندرا
دواتر پشووی جەژن ڕاگەیاندرا
ەیوەندیدار