لیژنەیەک بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ پێکدەهێندرێت



وەزیری دارایی و ئابوری و پەروەردە کۆبوونەوە و بڕیاریاندا لیژنەیەکی هاوبەش بۆ پرسی دامەزراندنی وانەبێژان پێکبهێندرێت و دوای ئامادەکردنی راپۆرتێکیش، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری کۆتایی لەبارەی ئەو پرسەوە دەدات.

وەزارەتی و دارایی و ئابوری بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاوات جەناب وەزیری دارایی و ئابوری سەردانی ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی کرد و پرسی وانەبێژان و گرفتەکانی کەرتی پەروەردەیان تاوتوێ کرد.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە کرا:

١- پرسی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو، کە تیمی هەردوو وەزارەت کۆنوسی خۆیان لەوبارەیەوە دەنوسنەوە

٢- پرسی دروستکردنی یەکەیەکی ژمێریاری بۆ بەڕێوەبەرایەتی دڵنیاجۆریی و سەرپەرشتی پەروەردەیی بەمەبەستی کارئاسانی و سەربەخۆبوونی کاری سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی.

٣- پرسی دەرماڵەی هاندانی مامۆستایانی ڕاهێنەری پەروەردەیی.

٤- پرسی بودجەی تاقیکردنەوە گشتییەکانی نیشتیمانی و وەزاری.

بودجەی عێراق دەخرێتە دەنگدانەوە
پێشت بودجەی عێراق دەخرێتە دەنگدانەوە
وەزارەتی دارایی: سبەینێ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت
دواتر وەزارەتی دارایی: سبەینێ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت
ەیوەندیدار