جەژنێكی باراناوی دەبێت



كەشناسێكی عێراقی پێشبینی دەكات، كەشێكی باراناوی بەهارە لە ڕۆژی پێنج شەممەی داهاتووەوە دەستپێبكات و تا سەرەتای هەفتەی دهاتوو بەردەوام بێت.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن سادق عەتیە كەشناسی عێراقییەوە بڵاوكرایەوە”بارێكی كەشوهەوای باراناوی بەهارە دێتەپێش و پێشبینی دەكرێت كاریگەریی ئەو حاڵەتە لە پێنج شەممەی داهاتوو ڕێكەوتی 20ی نیسان دەستپێبكات و شارەكانی وڵات بگرێتەوە و تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو و بەشێوەی پچڕپچڕ لە ناوچە جیاجیاكاندا بەردەوام بێت”.

بە وتەی سادق عەتیە”تائێستا بەدواداچوون بۆ حاڵەتەكە دەكرێت، بەپێی پێشبینییە سەرەتاییەكانیش چڕی بارانەكە زیاتر شارەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە”.

پێشبینییەكان ڕوو لەوەن 21ی ئەم مانگە كە دەكاتە ڕۆژی هەینی، یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز بێت.

 

 

سان جێرمان ڕاهێنەرەكەی دووردەخاتەوەو باسی زێدان دەكرێت بۆ جێگرەوەی
پێشت سان جێرمان ڕاهێنەرەكەی دووردەخاتەوەو باسی زێدان دەكرێت بۆ جێگرەوەی
ئەستێرەیەكی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا تووشی ڕووداوێكی هاتووچۆی مەترسیدار بوو
دواتر ئەستێرەیەكی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا تووشی ڕووداوێكی هاتووچۆی مەترسیدار بوو
ەیوەندیدار