ئەستێرەیەكی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا تووشی ڕووداوێكی هاتووچۆی مەترسیدار بوو



ڕاپۆرتە وێنەییەكان جیهانی تۆپی پێ لە ئیتاڵیا دەترسێنێت، دوای ئەوەی ڕووداوێكی گەورەی هاتوووچۆ دووچاری سیرۆ ئیمۆبیلی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و یانەی لازیۆ، هات.

گرتە ڤیدیۆییەكان كە لە ئینتەرنێتدا بڵاوكرانەوە دەریانخستووە، لای پێشەوەی ئۆتۆمبێلەكەی ئیمۆبیلی كە لە جۆری ڕەنج ڕۆڤەرە بە تەواوی تێكشكاوە و شووشەكەی جامی پێشەوەی وردوخاش بووە، ئەمەش هەوادارانی یاریزانەكەی نیگەران كرد.

 

ڕووداوەكە چۆن ڕوویدا؟
ماڵپەڕی “كۆریێر دیلۆ سپۆرت” بڵاویكردووەتەوە، لەكاتێكدا ئیمۆبیل لە نزیك یاریگای ئۆڵۆمپی ڕۆما ئۆتۆمبێلی لێخوڕیوە، ترامێك لە گڵۆپی سووری داوە و خۆی بە ئۆتۆمبێلەكەیدا كێشاوە، بەڵام شۆفێری ترامەكە بەشێوەیەكی جیاواز باسی ڕووداوەكە دەكات و لەو بارەیەوە بە “ڕیبوبلیكا”ی ڕاگەیاندووە، ئەو بە گڵۆپی سەوزدا تێپەڕیوە و ئیمۆبیلی بە تیژڕەوی تۆمەتباركردووە.

چی بەسەر ئیمۆبیلدا هات؟

خۆشبەختانە ئیمۆبیل بە سەختی بریندار نەبووە، دوو كچەكەشی كە لەناو ئۆتۆمبێلەكەدا لەگەڵیدا بوون، بریندار نەبوون.

ئیمۆبیل هەندێك لە بڕبڕەكانی پشتی شكاوە و كەمێك ملی بریندار بووە، جگە لەمانە ڕەوشی باشە.

لە ساڵانی ڕابردوو ئیمۆبیل بە یەكێك لە باشترین یاریزانەكانی خولی ئیتاڵیا دادەنرێت، بەو پێیەی چوار جار ناسناوی گۆڵكاری “ئەلسێریا ئای” بەدەستهێناوە، ویبَڕای دەستەبەركردنی خەڵاتی “پێڵاوی زێڕین”ی ئەوروپا لە ساڵی 2020.

جەژنێكی باراناوی دەبێت
پێشت جەژنێكی باراناوی دەبێت
بەرەی نوێی ململانێ‌ دەكرێتەوە و ڕووسیاش هۆشداریی دەداتە ئەمریكا
دواتر بەرەی نوێی ململانێ‌ دەكرێتەوە و ڕووسیاش هۆشداریی دەداتە ئەمریكا
ەیوەندیدار