داواكاری گشتی لێكۆڵینەوە لە شوێنەكانی مەساج دەستپێدەكات



داواكاری گشتی هەرێمی كوردستان لەسەر داواكاری پەرلەمانتارێك لێكۆڵینەوە لە شوێنەكانی مەساج و خراپ بەكارهێنانیان بۆ كاری دیكە دەكات و وەزارەتی ناوخۆ ڕادەستپێرێت بۆ گرتنەبەری ڕێكاری پێویست.

ڕووپاك ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، بەدواداچوون و كاركردنم دەستپێكردووە بۆ زۆربوونی شوێنەكانی مەساج و بە خراپ بەكارهێنانیان لەڕیگایی داواكاری گشتییەوە.

بەپێی ئەو نووسراوانەی دەست (خەڵك) كەوتوون، داواكاری گشتی بە نووسراوی فەرمی وەزارەتی ناوخۆی ڕاسپاردووە بۆ بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە لە زیادبوونی شوێنەكانی مەساج كردن و بەخراپ بەكارهێنانیان.

لای خۆشیەوە، وەزارەتی ناوخۆ بە نووسراوی ژمارە (8891 لە 4-4-2023) سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانی ڕاسپاردووە بۆ بەدواداچوون و چاودێری وردی شوێنەكانی مەساج كردن.

لەماوەی ڕابردوودا لە چەندین هەڵمەتی جیاوازدا لە شارەكانی هەرێم چەندین سەنتەری مەساج داخراون، بەهۆی ئەوەی بۆ كاری نەشیاو بەكارهێنراون و بە چەند ڕێنماییەك كاركردنی ئەو سەنتەرانە ڕێكخراوە، لە ئێستاشدا بابەتی خراپ بەكارهێنانی سەنتەرەكانی مەساج سەریهەڵداوەتەوە و داواكاری گشتی و وەزارەتی ناوخۆ هاتوونەتە دەنگ لەسەر ئەو پرسە بۆ ڕێگری لە هەر كارێكی نەشیاو.

سعودیە یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزی دیاریی كرد
پێشت سعودیە یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزی دیاریی كرد
بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی گۆڕدرا
دواتر بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی گۆڕدرا
پەیوەندیدار