سعودیە یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزی دیاریی كرد



كۆمەڵەی فەلەكناسی سعودیە لە شاری جددە، هەینی داهاتوو وەك یەكەم ڕۆژی شەوال و یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاریی دەكات.

بەپێی حیساباتە فەلەكییەكانی كۆمەڵەكە” لە ڕۆژی پێنج شەممەدا مانگ دەگاتە دۆخی جووتبوون بۆ مانگی شەوال كە ڕۆژی گەڕانە بەشوێن مانگدا ٢٩ی ڕەمەزانی ١٤٤٤ كە دەكاتە ڕێكەوتی ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٣ و لە كاتژمێر ٠٧:١٢ی بەیانی بەكاتی مەككە، هاوكاتیش دەبێت لەگەڵ خۆرگیرانێك كە لە وڵاتانی عەرەبیدا نابینرێت”.

هەر لەو چوارچێوەیەدا ئاژانسی ڕاگەیاندنی فەرمی سعودیە (واس)، لە زاری ، ئەندازیار مەجید ئەبو زەهرا بەرپرسی كۆمەڵەی فەلەكناسی لە جدە بڵاوكردەوە”جوتبوون لە شوێن و پێگەكانی مانگ، كە بە واتای كۆبوونەوەی خۆر و مانگ دێت لەسەر یەك بەرزایی و درێژایی لە ئاسمان، لەو كاتەدا مانگ لە ڕۆژئاوای خۆرەوە بەرەو ڕۆژهەڵاتی خۆی دەجووڵێت، ئەمەش ڕووداوێكی جیهانییە و لە یەك ساتدا لە هەموو بەشەكانی زەوی ڕوودەدات”.

ئەبو زەهرا لە كۆتایی قسەكانیدا ڕایگەیاندووە، هەینی ٢١ی نیسانی ٢٠٢٣، كاتژمێر ٠٦:٤٣ی ئێوارە خۆر لە ئاسۆی مەككەوە ئاوا دەبێت، مانگ لە بەرزایی (١٦) پلە لە سەرووی ئاسۆوە دەبێت، لەو كاتەدا گەر ئاسمان ڕوون و ساماڵ بێت، بە ئاسانی دەكرێت مانگ بە چاوی ئاسایی ببینرێت و لە كاتژمێر هەشت و پێنج خولەكيشدا ئاوا دەبێت.

نێچیرڤان بارزانی: پێویستە پڕۆسەی یەکخستنەوەی پێشمەرگە خێراتر بکرێت
پێشت نێچیرڤان بارزانی: پێویستە پڕۆسەی یەکخستنەوەی پێشمەرگە خێراتر بکرێت
داواكاری گشتی لێكۆڵینەوە لە شوێنەكانی مەساج دەستپێدەكات
دواتر داواكاری گشتی لێكۆڵینەوە لە شوێنەكانی مەساج دەستپێدەكات
ەیوەندیدار