جەژنی ڕەمەزان دیاریكرا و ئەوقافی هەرێم بڕیار دەدات


لە ڕووی فەلەکییەوە مانگی ڕەمەزان تەنها ٢٩ ڕۆژە و پەیمانگای نیشتمانی بۆ توێژینەوەی فەلەکناسی لە میسر ڕایدەگەیەنێت، مانگ بە درێژایی شەو لەو ڕۆژەدا لە ئاسماندا دیار نابێت، چونکە لەگەڵ خۆر هەڵدێت و لەگەڵیدا ئاوا دەبێت بەتەواوی، هاوكات وەزارەتی ئەوقافی هەرێم دەڵێت: “پشت بە بڕیاری لیژنەی باڵای بینینی مانگ دەبەستن”.

چەند ڕۆژێک لە کۆتایی مانگی پڕ لە بەرەکەتی ڕەمەزان ماوە، موسڵمانان بەوپەڕی چاوەڕوانییەوە، چاوەڕێی زانینی ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دەکەن، بەو پێیەی پێشبینییە فەلەکییەکان ئاماژەیان بە ئەگەری ئەوە کردووە، کە جەژنی ڕەمەزان بکەوێتە ڕۆژی هەینی، کە هاوتایە لەگەڵ ٢١ی نیسان و بەم شێوەیە ڕەمەزانی ئەمساڵ دەبێتە ٢٩ ڕۆژ.

دادگای باڵای سعودیە داوای لێکۆڵینەوە لە بینینی هیلالی شەوال دەکات لە ئێوارەی پێنج شەممەی داهاتوو (29ی ڕەمەزانی 1444ی کۆچی) کە هاوتایە لەگەڵ 20ی نیسانی 2023ی زایینی.

پەیمانگای نیشتمانی بۆ توێژینەوەی فەلەکناسی لە میسر ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، کە بەپێی ئەو حیساباتە فەلەکییانەی تاقیگەی توێژینەوەی خۆر لە پەیمانگاکە ئەنجامیانداوە، پێشبینی دەکرێت ڕەمەزانی ئەمساڵ 29 ڕۆژ بێت و ئەوەش ڕۆژی هەینی سەرەتای مانگی شەوال دەبێت بۆ ساڵی ١٤٤٤ی کۆچی، ئەو جەژنە دەکەوێتە ڕۆژی ڕەمەزانەوە، هەینی و ئەمەش یەکێکە لەو شتە دەگمەنانەی، کە تەنها چەند ساڵ جارێک ڕوودەدات.

سەنتەرەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هیلالی مانگی شەوال ڕاستەوخۆ لەدایک دەبێت ڕێک لە کاتژمێر 6 و ١٤ خولەکی بەیانی واتە ڕێك لەگەڵ هەڵهاتنی خۆر بەکاتی قاهیرە و ڕۆژی بینینی یاسایی ڕۆژی پێنج شەممە دەبێت، کە هاوتایە لەگەڵ ٢٩ی ڕەمەزانی ساڵی ١٤٤٤ی کۆچی.

لە ڕووی فەلەکییەوە گریمانە دەکرێت کە زۆرینەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لە پێنج شەممەی داهاتوودا دوای لەدایکبوونی هیلالی شەوال بتوانن مانگی شەوال ببینن و بەم شێوەیە سەرەتای شەوالی ساڵی ١٤٤٤ی کۆچی لە ڕووی فەلەکییەوە لە ڕۆژی هەینیدا دەبێت کە هاوتایە لەگەڵ ٢١ی نیسانی ساڵی ٢٠٢٣ کە یەکەم ڕۆژی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزانە.

لای خۆشیەوە، نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافیی هەرێم بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، هەروەك چۆن بۆ دیاری كردنی یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز پشت بە بڕیاری لیژنەی بالای بینینی مانگ دەبەستین، بە هەمان شێوەش بۆ دیاری كردنی یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان.

ئاماژەی بەوەشكرد، لیژنەی باڵای بینینی مانگ بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنە لاوەكییەكانی پارێزگاكان بڕیار لە یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دەدرێت.

12 سوودی گرنگی ئاو خواردنەوە
پێشت 12 سوودی گرنگی ئاو خواردنەوە
وەزارەتی پێشمەرگە پۆستی بەرپرسی میحوەر نامێنێت
دواتر وەزارەتی پێشمەرگە پۆستی بەرپرسی میحوەر نامێنێت
پەیوەندیدار