ئەمریكا گووشاری زۆرتر لەسەر تیك تۆك دروستدەکات



 

یاسادانەرانی ویلایەتی مۆنتانای ئەمەریكا یاسایەكیان دەركرد، كە تیك تۆك قەدەغە دەكات كە لە چین دروستكراوە.

ئەگەر پارێزگاری مۆنتانای ئەمەریكا واژۆ لەسەر پڕۆژە یاساكە بكات، ئەوا قەدەغەكردنی ئەپەكە لە مانگی یەكەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

بەپێی هەواڵی رادیۆی دەنگی ئەمریكا، نووسینگەی پارێزگار تا ئێستا ئاشكراینەكردووە، واژۆ لەسەر یاساكە دەكات یان نا، بەڵام ساڵێك لەمەوبەر بەكارهێنانی تیك تۆكی لەسەر ئامێرە حكومییەكان قەدەغەكردووە.

بەپێی ئەو یاسایە تیك تۆك لە فرۆشگاكانی ئەپڵیكەیشنی مۆبایل قەدەغە دەكرێت و چیدیكە ڕێگەی پێنادرێت لە ویلایەتەكانی باكووری ڕۆژئاوای ئەمەریكا كار بكات.

بە واژۆی پارێزگاری مۆنتانا، ئەو ویلایەتە دەبێتە یەكەم ویلایەتی ئەمەریكا كە دانیشتووانەكەی مافی بەكارهێنانی تیك تۆكیان نابێت.

پزیشكێك دەربارەی ئاوی زمزم: شفا و چارەسەر جیاوازن تێكەڵیان مەكەن
پێشت پزیشكێك دەربارەی ئاوی زمزم: شفا و چارەسەر جیاوازن تێكەڵیان مەكەن
لە سوودان شەڕ بەردەوامە
دواتر لە سوودان شەڕ بەردەوامە
ەیوەندیدار