پزیشكێك دەربارەی ئاوی زمزم: شفا و چارەسەر جیاوازن تێكەڵیان مەكەن



دوابەدوای دروست بوونی بۆچوونی جیاواز لە تۆرشە كۆمەڵایەتییەكان لەسەر قسەی پزیشكی پێشكەشكاری بەرنامەیەك، كە وتبووی “ئاوی زمزم پیرۆزە و شیفایە، بەلام چارەسەری نەخۆشی ناكات” پزیشكێك، كە پێشتر پۆستی باڵای لە وەزارەتی تەندروستی هەرێم هەبووە دەڵێت: “شفا و چارەسەر جیاوازن تێكەڵیان مەكەن “.

د. خاڵس قادر، بەڕێوەبەری گشتی پێشووی دیوانی وەزارەتی تەندروستی هەرێم بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، شفا و چارەسەر جیاوازن، چونكە شفا ناچێتە نێو لێكۆڵینەوە و تاقیكردنەوە، چونكە شفا لە لای خودایە و تاقی ناكرێتەوە، بەڵام چارەسەر لەلای پزیشكە، تاقی دەكرێنەوە و توێژینەوەیان لەسەر دەكرێت .

ئەو پزیشكە نموونە بە قورئان و هەنگوین دەهێنێتەوە و دەڵێت: “قورئان شیفایە، ئاوی زمزم شیفای پێوەیە، هەنگوین شیفای پێوەیە. ئەوانە شیفان، چارەسەر نین، بەڵام چارەسەر دەرمانە، نەشتەرگەریە، وەرزشە، نیشانە و نەخۆشیەكە باشتر دەكات یان ڕای دەگرێت یان لای دەبات بۆ ماوەیەك، بەڵام دەكرێت بگەڕێتەوە یان خراپتر ببێتەوە”.

جەختیشی كردەوە، چارە پڕۆسێسە، دەزاندرێت چییە و چۆنە، بۆیە دەسەلمێندرێت و دەچێتە ژێر تاقیكردنەوە، زانست پەی پیدەبات. بەڵام شیفا لە سەروو پڕۆسێس و تاقیكردنەوەیە، ڕێگاكەی باوەڕە و یەقینە و شیفا گەڕانەوەی باری تەندروستیە، چاكبوونەوەی تەواوە، جارێكیتر ناگەڕێتەوە.

د. خاڵس پێی وایە، “شیفا گەورەتر و فراوانترە لە چارەسەر، شیفا هەمیشە چارەسەری لەگەڵە، بەڵام چارەسەر مەرج نیە شیفای لەگەڵ بێت، دەكرێت هەندێك جار ببێتە شیفا”.

سودانی؛ وادەی هەناردەی نەوتی هەرێمی ئاشكراكرد
پێشت سودانی؛ وادەی هەناردەی نەوتی هەرێمی ئاشكراكرد
ئەمریكا گووشاری زۆرتر لەسەر تیك تۆك دروستدەکات
دواتر ئەمریكا گووشاری زۆرتر لەسەر تیك تۆك دروستدەکات
ەیوەندیدار