مووچەی چەند شوێنێكی دیكە دابەشدەكرێت



دابەشكردنی مووچەی مانگی سێ‌ لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە بەردەوامە و ئەمڕۆ و سبەینێ‌ مووچەی چەند شوێنێكی دیكە دابەشدەكرێت.

بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ مووچە بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ مووچەی خانەنشینانی شارستانی دابەشدەكرێت.

هەر بەپێی خشتەكە، سبەینێ‌ مووچەی وەزارەتەكانی كارەبا، ڕۆشنبیری و لاوان، دابەشدەكرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری رۆژی ٦-٤-٢٠٢٣، دەستی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ٣ی فەرمانبەران و مووچەخۆران كردووە و رۆژی ٢١ی ئەم مانگە دابەشكردنی مووچە كۆتایی دێت.

غازبارانكردنی كچانی رۆژهەڵات بەردەوامە
پێشت غازبارانكردنی كچانی رۆژهەڵات بەردەوامە
بڕیار لە بارەی ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان دەدرێت
دواتر بڕیار لە بارەی ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان دەدرێت
ەیوەندیدار