دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ڕاگەیەنراوێك بڵاودەكاتەوە



دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بە تووندی ئیدانەی ئەو كارە نامرۆڤانە شەرمەزاری دەكەن، داواكارن هەرچی زووە بكەرانی كردەوەكە دەستگیر بكرێن و رادەستی یاسا بكرێن بۆ ئەوەی هیچی دی حاڵەتی وا ناشارستانی بەرانبەر بە هاووڵاتیان دووبارە نەبنەوە.

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە بەرەبەیانی ڕۆژی 15ی نیسان لە شاری هەولێر چەند كەسێك هێرشیان كردە سەر پارێزەرێك و رفاندیان، جگە لە سوكایەتیكردن بەنابراو كە سەریان تاشیووە، بە تووندی ئیدانەی ئەم كارە نامرۆڤانە دەكەن و شەرمەزاری دەكەن.

پەیامی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ
سەبارەت بە ئەشكەنجەدان و سوكایەتی كردن بە پارێزەرەكەی هەولێر
بەرەبەیانی ڕۆژی 15ی نیسان لەشاری هەولێر چەند كەسێك هێرشیان كردە سەر پارێزەرێك و رفاندیان ،جگە لە سوكایەتی كردن بەنابراو كە سەریان تاشیووە بە ووتەی پارێزەكە ئەشكەنجەش دراوە، ئێمە لە دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بە تووندی ئیدانەی ئەم كارە نامرۆڤانە دەكەین و شەرمەزاری دەكەین ، داواكاریشین هەرچی زووە بكەرانی كردەوەكە دەستگیر بكرێن و رادەستی یاسا بكرێن بۆ ئەوەی هیچی دی حاڵەتی وا ناشارستانی بەرانبەر بە هاووڵاتیان دووبارە نەبنەوە
وە ئێمە لە دەستەی مافی مرۆڤ بەدواداچوونی جدی بۆ ئەم بابەتە دەكەین و لێژنەیەكیش پێكدەهێنرێت لە دەستە بۆ بەدواداچوون لە كەیسەكە تا گەیشتنە ئەنجام
هەر ئەمرۆش بەرێزان دكتۆرە مونا یاقو سەرۆكی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ/ كوردستان و فەیزواڵا محەمەد راوێژكاری دەستە سەردانی پارێزەری ناوبراویان كرد لە نەخۆشخانە بۆ دڵنیا بوونەوە لە تەندروستی ناوبراو و ئاگاداربوونی كەیسەكە لە نزیكەوە
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ
15ی نیسانی 2023

هەرێم 150 هاووڵاتی بەهۆی بۆردومانەكانی توركیاوە گیانیان لەدەستداوە
پێشت هەرێم 150 هاووڵاتی بەهۆی بۆردومانەكانی توركیاوە گیانیان لەدەستداوە
كۆیە؛ لەڕووداوێكی هاتووچۆدا پێنج قوربانی لێ كەوتەوە
دواتر كۆیە؛ لەڕووداوێكی هاتووچۆدا پێنج قوربانی لێ كەوتەوە
ەیوەندیدار