هەرێم 150 هاووڵاتی بەهۆی بۆردومانەكانی توركیاوە گیانیان لەدەستداوە



تیمی كوردستان عێراقی”سی پی تی” ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی هەشت ساڵدا ١٥٠ هاووڵاتی مەدەنی لە هەرێمی كوردستان بەهۆی بۆردومانەكانی توركیاوە كوژراون.

تیمی كوردستان عێراقی”سی پی تی” لە ئامارێكدا بڵاویكردەوە، كە سوپای توركیا بەردەوامە لە سنوربەزاندن و بۆردوومانكردنی ناوچە سنورییەكانی ھەرێم لە ساڵی ٢٠١٥ ەوە تا ئێستا زیاتر لە ٤٠٠ ھاووڵاتی لە ھەرێمی كوردستان بەھۆی بۆردومانەكانەوە بوون بە قوربانی.

راشیگەیاندووە، لە ماوەی ٨ ساڵدا، ١٥٠ ھاووڵاتی بەھۆی بۆردومانەكانی توركیاوە گیانیان لە دەستداوە، زیاتر لە ٢٦٠ ھاووڵاتیش برینداربوون.

هاوكات تیمی كوردستان عێراقی”سی پی تی” داوا لە سوپای توركیا دەكات چیتر ھاووڵاتیان نەكرێنە ئامانج، حكومەتی ھەرێم و عێراقیش پارێزگاری لەسەروەری خاكی عێراق و گیانی ھاووڵاتیان بكەن.

حاكم قادر؛ بەغدا بیانووی نەماوە بۆ بڕینی شایستە داراییەكانی هەرێم
پێشت حاكم قادر؛ بەغدا بیانووی نەماوە بۆ بڕینی شایستە داراییەكانی هەرێم
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ڕاگەیەنراوێك بڵاودەكاتەوە
دواتر دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ڕاگەیەنراوێك بڵاودەكاتەوە
ەیوەندیدار