دەمیرتاش: هەوڵی چەكدانانی پەكەكە دەدەین



 

هاوسەرۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گەلان هەدەپە سەڵاحەدین دەمیرتاش لەنێو زیندانەوە رایگەیاند هەوڵی چەكدانانی پەكەكە دەدەن و دڵنیاشن سەركەوتوو دەبن.

سەڵاحەدین دەمیرتاش لەتویتێكدا رایگەیاند بەڵێنێك دەدەن، هەموو هەوڵێكی خۆیان بۆ دانانی چەك لەلایەن پەكەكەوە دەخەنەگەڕ لەدوای دەسەڵاتی ئەردۆغان و لەوەشدا سەركەوتوو دەبن، “ئێمە خوازیاری چارەسەركردنی كێشەكانمانین لە چوارچێوەی یاسادا لە ئەنجومەنی نیشتمانی توركیا و ئاشتییەكی گەورە مسۆگەر دەكەین”.

ئاماژە بەئەوەش دەكات “ئەردۆغان ئەوانەی خوازیاری ئاشتی بوون خستنییە كونجی زیندانەكانەوە و پەراوێزی خستن، هەوڵی داخستنی پارتەكانیدا، كەسانی سەربەخۆی لە شارەوانییەكان دانا، هەوڵی نانەوەی ئاژاوە و ناكۆكی زیاتریدا”.

راشیگەیاند پەكەكە بڕیاری راگرتنی كارەكانی داوە بۆ كردنەوەی دەرگەی چارەسەری، بەڵام وروژاندنەكان بەردەوامن، هەوڵ هەیە بۆ رژانی خوێن تا كاریگەری لەسەر هەڵبژاردنەكان دروستبكات، بۆیە پارتی چەپی سەوز پێ لەسەر ئاشتی دادەگرێت، ئاشتی و برایەتی دەخوازێت، زۆرترین كار بۆ ئەو ئامانجە دەكات، “ئێمە لەوێ سەردەكەوین”.

میسر داوای كشانەوەی توركیا لە رۆژئاوای كوردستان دەكات
پێشت میسر داوای كشانەوەی توركیا لە رۆژئاوای كوردستان دەكات
نازم دەباغ: واباشترە یەکێتی زیاتر بیر لەبەرژەوندی هەرێمی کوردستان بکاتەوە
دواتر نازم دەباغ: واباشترە یەکێتی زیاتر بیر لەبەرژەوندی هەرێمی کوردستان بکاتەوە
ەیوەندیدار