لەسەدا ٩٩ی خەڵكی كوردستان دڵخۆشن بە رێكەوتنی هەرێم و بەغداد



سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان رایگەیاند، لەسەدا ٩٩ی خەڵكی كوردستان دڵخۆشن بە رێكەوتنی هەرێم و بەغدادو بە نسبەت كەرتی تایبەتیشەوە جەژنێكی گەورەیە و لەساڵی ٢٠١٤ەوە تائێستا زیاتر لە ٢٠ ملیار دۆلار زیان بەر كەرتی وەبەرهێنان كەوتووەو زیاتر لە ٢٠٠ هەزار هەلی كارمان لەپڕۆژەكاندا لەدەستداوە.

یاسین مەحمود، سەرۆكی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان لقی سلێمانی لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رۆژنامەی هاوڵاتی رایگەیاند:” ئێمە وەك یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان پێشوازییەكی گەرم دەكەین لەم رێككەوتنەی حكومەتی ناوەند لەگەڵ هەرێمی كوردستان، وتیشی: لەساڵی ٢٠١٤ەوە تائێستا زیاتر لە ٢٠ ملیار دۆلار زیان بەر كەرتی وەبەرهێنان كەوتووەو زیاتر لە ٢٠٠ هەزار هەلی كارمان لەپڕۆژەكاندا لەدەستداوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: ئەو هۆكارەی تیمی یەكێتی كە لەسەری بایكۆتی كۆبوونەوەكانی كردبوو بەغداد چارەسەری كرد، دوای دەستپێكی قەیرانی دارایی لەهەرێمی كوردستان ساڵی ٢٠١٤و دوای شەڕی داعش و هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر لەپێنج هەزار پڕۆژەی وەستاومان هەیە، لەهەرێمی كوردستاندا كە نزیكەی هەزارو ٨٠٠ پڕۆژەیان لەپارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەن، زیاتر لە ٢٠٠ هەزار هەلی كارمان لەپڕۆژەكاندا لەدەستداوەو پاشەكشێی گەورەمان هەیەو ئەم چەند ساڵە هەرچەند بوژانەوەیەكی كەم هەبوو بەتایبەت سلێمانی توانی ساڵی ٢٠٢٢ پلەی یەكەم بەدەستبهێنێت لەوەبەرهێنانداو هەرێمی كوردستانیش تاڕادەیەك پڕۆژەكان تیایدا دەستیان پێكردووەتەوە.

دەشڵێت:”ئەگەر هەرێمی كوردستان ئەم بودجە باشەی بۆ بێت پێویستی بەوە نییە لەڕێی باج و زەریبەوە عەزێتی كەرتی تایبەت بدات، بۆیە پێویستە پێشوازی لەم رێككەوتنە بكەین و خۆمان بەهەندێ بابەتی لاوەكییەوە خەریك نەكەین و هەموو كار بۆ ئەوە بكەین كەهەرێمی كوردستان رێككەوتنێكی سیاسی ناوخۆیی ئەنجامبدات و تیمی یەكێتی بچێتەوە كۆبوونەوەكان و ئەو هۆكارەی كەتیمی یەكێتی كە لەسەری بایكۆتی كۆبوونەوەكانی كردبوو بەغدا چارەسەری كرد”.

سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان راشیگەیاندووە، دواكەوتنی موچەی هەرێم راستەوخۆ بازاڕی پەكخستبوو و كۆمپانیاكانیش پەكیان دەكەوت لەبەر ئەوەی ٥٦٪ی موچەی هەرێمی كوردستان دێتە ناو بازاڕەوە و بە دیاریكراوی دێتەوە ئەو كۆمپانیایانەی كەخەڵك شتی لێكڕیوە لەخانوو و بەرهەمی كارەبایی …هتد، بۆیە ئەم رێككەوتنە بەنسبەت كەرتی تایبەتەوە جەژنێكی گەورەیە.

“كۆمپانیا هەیە ٥٠٠ ملیۆنی لای حكومەتە و كۆمپانیای واهەیە سێ ملیاری لای حكومەتە باشتر وایەو چاوەڕێدەكەین سەرەتا قەرزی كۆمپانیا بچووكەكان و كۆمپانیا ناوخۆییەكان بداتەوە بۆ ئەوەی جوڵەی بازاڕ دروستبكاتەوە، پاشان لێبڕین و پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و پاشان دانەوەی قەرزی كۆمپانیاكانی دیكەو ئومێدەوارین تاساڵی ٢٠٣٠ حكومەتی هەرێمی كوردستان قەرزی لەسەر نەمێنێت” سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان وادەڵێت.

سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان دەشڵێت:”ئێمە لەهەرێمی كوردستاندا زیاتر لە ٢٠ ملیار دۆلار زەرەرو زیانمان بەركەوتووە و قەیرانی دارایی گەورەترین زیانی لەئێمە دا كە پارەی نەختینە نەماو پارەی وەبەرهێنەران كەوتە لای حكومەت و هاووڵاتیان، لەساڵی ٢٠١٤ەوە تائێستا زیاتر لە ٢٠ ملیار دۆلار زیان بەر كەرتی وەبەرهێنان كەوتووە”.

لە کۆتایشدا ئاماژەی بەوەشکرد، هیوادارین مافی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و بەڵێندەران و وەبەرهێنەرانی كوردستان جارێكی تر نەكرێتەوە بەكارتێكی سیاسی و لایەنە سیاسییەكان یاری پێنەكەن چونكە بازاڕ ماندوو و هیلاكە پار ئەم كاتانە بازاڕی ئابووری كوردستان رۆژانە خۆی دەبینییەوە لەزیاتر لە ١٠٠ ملیۆن دۆلار بەڵام ئێستا جوڵەی ئابووری هەرێم خۆی نابینێ لە ١٠ ملیۆن دۆلار .

نازم دەباغ: واباشترە یەکێتی زیاتر بیر لەبەرژەوندی هەرێمی کوردستان بکاتەوە
پێشت نازم دەباغ: واباشترە یەکێتی زیاتر بیر لەبەرژەوندی هەرێمی کوردستان بکاتەوە
یاسین مەحمود: بۆ كەرتی تایبەت رێكکەوتنی هەرێم‌و بەغداد جەژنێكی گەورەی
دواتر یاسین مەحمود: بۆ كەرتی تایبەت رێكکەوتنی هەرێم‌و بەغداد جەژنێكی گەورەی
ەیوەندیدار