كێ‌ دزە بە زانیارییە هەواڵگرییەكانی ئەمریكا دەكات؟



ڕۆژنامەی واشنتن پۆست دەڵێت، ئەو كەسەی بەڵگەنامە نهێنییەكانی ئەمریكای دزەپێكردووە كە بووەتە هۆی لێكۆڵینەوە لە ئاسایشی نەتەوەیی، لاوێكی تەمەن بیست ساڵانە و حەزی چەكە جۆراوجۆرەكانە و پێشتر لە بنكەیەكی سەربازی ئەمریكایی كاركردووە، ئەمەش بە وتەی هاوكارانی لە گروپێكی چاتی ئۆنلاین.

ڕۆژنامەكە بڵاویكردۆتەوە، ئەو كەسە زانیاری نهێنی لە گروپێكدا لەسەر پلاتفۆرمی نامە ناردنی خێرا دیسكۆرد بڵاوكردووەتەوە، نزیكەی 20 پیاو لەخۆدەگرێت و “خۆشەویستییەكی هاوبەشن بۆ چەك و كەرەستەی سەربازی”، كۆیاندەكاتەوە.

ڕۆژنامەكە لە ڕاپۆرتەكەیدا كە ناوی كەسەكان ناهێنێت، پشتی بە چاوپێكەوتن لەگەڵ دوو ئەندامی گروپی چاتەكە بەستووە، (ڕۆیتەرز)یش لێكۆڵینەوە لە وردەكاری ڕاپۆرتەكە بكات.

دوێنێ‌ چوارشەممە كۆمپانیای دیسكۆرد لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، هاوكاری لەگەڵ دەسەڵاتداراندا دەكات بۆ جێبەجێكردنی یاساكە،
هەفتەی ڕابردووش وەزارەتی داد لێكۆڵینەوەی فەرمی دەستپێكرد، دوای ئەوەی پنتاگۆن بابەتەكەی ئاراستەی پنتاگۆن كرد.

پێدەچێت ئەوە مەترسیدارترین دزەپێكردنی نهێنی ئەمریكا بێت لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو، بەو پێیەی وێنەی بەڵگەنامە هەستیارەكانی لە دیسكۆرد و پلاتفۆرمەكانی تری وەك فۆڕچان، تێلێگرام و تویتەر بڵاوكرانەوە.

ئاژانسەكانی ئاسایشی نەتەوەیی و وەزارەتی دادی ئەمریكایی لێكۆڵینەوە دەكەن لەو دزەپێكردنە، لەپێناو هەڵسەنگاندنی زیانەكانی كە بەر ئاسایشی نەتەوەیی و پەیوەندییەكان لەگەڵ هاوپەیمانان و وڵاتانی تری وەك ئۆكرانیا، كەوتوون.

ڕۆژی دووشەممە 10ی نیسانی 2023، ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری سێ بەرپرسی ئەمەریكاییەوە بڵاویكردەوە، لە ئێستادا ئاژانسە ناوخۆییەكانی ئاسایشی نەتەوەیی، هاوبەشیكردنی هەستیارترین زانیاریی لەناو حكومەتی ئەمریكا و مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو كاردانەوە دیپلۆماسییانە تاوتوێ‌ دەكەن كە لە ئەنجامی دزەپێكردنی دەیان بەڵگەنامەی نهێنیدا دروست دەبێت .

زیاتر لە 50 بەڵگەنامەی نهێنی كە مۆری “نهێنی” و “سەرو نهێنی”یان لەسەر بووە، بۆ یەكەمجار لە سۆشیال میدیا لە مانگی ئاداری ساڵی ڕابردوودا دەركەوتن، كە خاڵە لاوازەكانی سوپای ئۆكراینا و زانیاری لەسەر هەندێك هاوپەیمان، لەوانە ئیسرائیل، كۆریای باشوور و توركیایان لەخۆگرتبوو.

لەو چوارچێوەیەدا، بەرپرسێكی ئەمریكی كە نەیویستووە ناوی ئاشكرا بكرێت ڕایگەیاندووە، وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پنتاگۆن) دەرفەتی ئەوەی قۆستەوە بۆ پێداچوونەوە بە ناوەندی هاوبەشیكردنی زانیارییە نهێنییەكانی ناوخۆ و دڵنیابوون لەوەی كە تەنیا كەسانی ڕێگەپێدراو دەستیان بەو زانیارییانە دەگات.

هەر لەو بارەیەوە ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسێكی ترەوە بڵاویكردەوە، پێدەچێت هەندێك لەو بەڵگەنامانە وێڕای هەستیارییان، لەبەردەستی هەزاران كەسدا ڕەخسابن كە هەڵگری مۆڵە ئەمنییەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانانن.

بەرپرسەكە دەڵێت، ژمارەی ئەو كەسانەی دەستیان بە بەڵگەنامەكان گەیشتووە، ئەوە پشتڕاست دەكاتەوە كە ڕەنگە زانیارییە هەستیارەكان بە شێوەیەكی بەرفراوان لەگەڵ ئەو كەسانەدا هاوبەش كرابن كە ڕێگەیان پێنەدراوە دەستیان بەم ئاستە لە بەڵگەنامە نهێنییەكان بگات.

لە نێو ئەو زانیارییانە لە بەڵگە دزەپێكراوەكانی “پنتاگۆن”دا ئاشكرا بوون، بەرگرییە ئاسمانییەكانی ئۆكراینایە كە ڕووبەڕووی مەترسیی كەمبوونەوەی مووشەك و تەقەمەنی دەبنەوە لە ماوەی چەند هەفتەیەكی تری شەڕەكەیاندا دژی هێزەكانی ڕووسیا كە زیاتر لە ساڵێكە هێرشەكانیان بۆسەر وڵاتەكە بەردەوامە.

مۆسكۆ لە بایەخی زانیارییە دزە پێكراوە ئەمریكاییەكان كەمدەكاتەوە و دەڵێت، ڕەنگە بۆ بەلاڕێدابڕدنبن “بۆیە كاریگەریی لەسەر ڕێڕەوی ئۆپەراسیۆنەكان لە ئۆكراینا دروستناكەن و بەردەوام دەبن لەسەر جێبەجێكردنی پلانەكانیان”.

هەروەها كۆمەڵێك بەڵگەنامەی نهێنی تر كە پێدەچێت بەشێوەیەكی ورد باس لە نهێنییەكانی ئاسایشی نەتەوەیی ویلایەتە یەكگرتووەكان بكەن، لە ئۆكرایناوە بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و چین، ئەو بەڵگەنامانە لەسەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكرانەوە.

ڕووسیا لە 24ی شوباتی 2022وە، ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی لە ئۆكراینا دەستپێكردووە، مەرجی كۆتایی هێنانی بە ئۆپەراسیۆنەكە، وازهێنانی كێیڤە لە خواستی چوونە نێو قەوارە سەربازییەكان، ئەمەش لەلایەن ئۆكرایناوە بە دەستوەردان لە سیاسەتەكانی دادەنرێت.

لەیادی ٣٥ ساڵەی تاوانی ئەنفالدا رەخنەی توند لە بێباكی حكومەت و پەرلەمان دەگیرێت
پێشت لەیادی ٣٥ ساڵەی تاوانی ئەنفالدا رەخنەی توند لە بێباكی حكومەت و پەرلەمان دەگیرێت
پاشماوەی شەپۆلەكەی دوێنێ بەڕێوەیە ئەمشەو دەگاتە ئاسمانی هەرێم
دواتر پاشماوەی شەپۆلەكەی دوێنێ بەڕێوەیە ئەمشەو دەگاتە ئاسمانی هەرێم
ەیوەندیدار