گەنم و جۆیی جوتیاران لافاو زیانی پێگەیاند و داوای قەرەبوو دەكەن



سەرۆكی لیژنەی كارگێڕی و دارای و كشتوكاڵ ڕایدەگەیەنێت، بۆ دیاریكردنی زیانەكانی جوتیاران بەهۆی لافاوە و زیانەكانی گەنم و جۆ وە نوسراو ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتیەكانی كشتوكاڵ دەكەن، دەشڵێت،” داوای قەرەبوو كردنەوەی زیانەكانی جووتیاران دەكەن”.

كاسترۆ معروف، سەرۆكی لیژنەی كارگێڕی و دارای و كشتوكاڵ لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، بەهۆی خراپی كەش هەوا بەداخەوە گەنم و جۆیی جووتیاران لەسنوری پارێزگای سلێمانی ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین بەهۆی باوە بەداخەوە گەنمەكانیان زیانی زۆری بەركەوتوە تووشی خەسارەتێكی یەكجار زۆر هاتوون.

ڕاشیگەیاند، لیژنەكەیان لەڕێگای سەرۆكایەتی ئەنجومەن نوسراو ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەكانی كشتوكاڵ دەكات، بۆ دیاریكردنی زیانەكان تا لەڕێگای وەزارەتی كشتوكاڵ داوای قەرەبوو كردنەوەی زیانەكانی جووتیاران بكرێت، چونكە زیانەكە زۆرە جووتیارێكی زۆر مایە پووچ بۆتەوە.

بەرشەلۆنە یەكەم بۆندی هاوینەی بەئەنجام گەیاند
پێشت بەرشەلۆنە یەكەم بۆندی هاوینەی بەئەنجام گەیاند
لەیادی ٣٥ ساڵەی تاوانی ئەنفالدا رەخنەی توند لە بێباكی حكومەت و پەرلەمان دەگیرێت
دواتر لەیادی ٣٥ ساڵەی تاوانی ئەنفالدا رەخنەی توند لە بێباكی حكومەت و پەرلەمان دەگیرێت
ەیوەندیدار