ڤایرۆسێكی نوێ هاوشێوەی كۆرۆنا بڵاودەبێتەوە

  • 1,893 بینین


زانایان ڤایرۆسێکی هاوشێوەی کۆرۆنایان لە شەمشەمەکوێرە لە باشووری چین دۆزیەوە و ڕایدەگەیەنن، یەکێکە لەو 5 ڤایرۆسەی ئەگەری هەیە لە شەمشەمەکوێرەوە بۆ مرۆڤ بگوازرێتەوە.

ڤایرۆسەکە بە BtSY2 ناسراوە، پەیوەندییەکی نزیکی بە ڤایرۆسی سارس-کۆڤ-2 هەیە، کە دەبێتە هۆی کۆڤید-19.

زانایان ڕایانگەیاندووە، ئەو ڤایرۆسە “یەکێکە لە 5 ڤایرۆسە نیگەرانکەرەكان” کە لە شەمشەمەکوێرەکاندا لە سەرانسەری پارێزگای لیونانی چین دۆزراوەتەوە و ئەگەری تووشبوونیان بە مرۆڤ یان ئاژەڵ هەیە.

توێژینەوەکە لەلایەن توێژەرانی زانکۆی سون یات سێنی چین و پەیمانگای لیونان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییە ئیندێمیکەکان و زانکۆی سیدنی ئوسترالیا ئەنجامدراوە.

تیمەکە لە توێژینەوەکەدا دەڵێن: “ئێمە 5 جۆری ڤایرۆسمان دەستنیشان کردووە، کە ئەگەری تووشبوونیان بە مرۆڤ یان ئاژەڵ هەیە. لەوانە ڤایرۆسێکی نوێی هاوشێوەی سارسە، كە پەیوەندییەکی نزیکی هەیە بە هەردوو جۆری سارس-کۆڤ-2 و سارس-کۆڤ 50”.

زاناکان نمونەیان لە 149 شەمشەمەکوێرە کۆکردەوە، كە 15 جۆرن لە 6 پارێزگا یان شاری سەر بە لیۆنان-نی چین. (کە لە خانە زیندووەکاندا هەیە) دەرهێنرا و بە تاک بۆ هەر شەمشەمەکوێرەیەک ڕێکخرا و ئەوەی جێگەی نیگەرانییە، زانایان سەرنجیان داوە، کە ڕێژەیەکی بەرزی بڵاوبوونەوەی چەندین ڤایرۆس لە یەک شەمشەمەکوێرەدا لە یەک کاتدا هەیە.

بەڤیدیۆ، جوانترین گۆڵی مۆندیال
پێشت بەڤیدیۆ، جوانترین گۆڵی مۆندیال
دۆزینەوەی نەیزەكێكی ڕاستەقینە
دواتر دۆزینەوەی نەیزەكێكی ڕاستەقینە
پەیوەندیدار