دۆزینەوەی نەیزەكێكی ڕاستەقینە



حەوت ساڵ لەمەوبەر لە گەشتی گەڕان بەشوێن كانزاكاندا لە باخچەی ماریبورۆ لە نزیك مڵبۆرن، دێڤید هۆڵ بەردێكی قورسی سورباو كە لە زەویدا چەقیبوو دەدۆزێتەوە.

هۆڵ بەردەكەی بردۆتەوە بۆ ماڵەوە و هەموو شتێكی بۆ شكاندنی تاقیكردۆتەوە، مشاری بەردین، و درێل، و تەنانەت خستبوویە نێو ترشەڵۆكەوە، بەڵام لەگەڵ هەموو ئەوانەدا نەیتوانی بوو یەك درز لە بەردەكەدا دروستبكات.

دوای تێپەڕینی چەندان ساڵ، هۆڵ بۆی دەركەت بەردەكە نەیزەكێكی دەگمەنە.

دێرمۆت هنری زانای جیۆلۆجى لە مۆزەخانەی مڵبۆرن ڕایگەیاندووە:”تەماشای زۆرێك لەوبەردانەمان كرد كە خەڵك وایاندەزانی نەیزەكن. لەڕاستیدا و لە دوای 37 ساڵ لە كاركردن لە مۆزەخانە و پشكنینی هەزاران بەرد، دەركەوت تەنیا دووان لەوانەی نماشكراون نەیزەكی ڕاستەقینەن”.

 

ڤایرۆسێكی نوێ هاوشێوەی كۆرۆنا بڵاودەبێتەوە
پێشت ڤایرۆسێكی نوێ هاوشێوەی كۆرۆنا بڵاودەبێتەوە
جێ پەنجەی ژنێكی عێراقی بە مۆندیالەوە
دواتر جێ پەنجەی ژنێكی عێراقی بە مۆندیالەوە
ەیوەندیدار