ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بەڕێوەبەرایەتییەكی سلێمانی مەترسی تێكەڵاوبوونی بەنزین و ئاوی ژێر زەوی ڕاگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەری ئاوی ژێر زەوی سلێمانی ڕایگەیاند، لەكاتی پێدانی مۆڵەت بە بەنزینخانەكان هیچ پرسێك بە بەڕێوەبەرایەتییەكەیان ناكەن و ئەوەیش وایكردووە، كە گومانی ئەوە دروست بێت، كە بەنزین تێكەڵ بە ئاوی ژێر زەوی دەبێت.

عەباس عەلی، بەڕێوەبەری ئاوی ژێر زەوی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، كە لە ماوەی ڕابردوودا هیچ نوسراوێك نەكراوە بۆ ئەوەی بۆچونیان بزانرێت و لێكۆڵینەوە لە شوێنی بەنزینخانەكان بكەن، بۆ دڵنیابوون لە گونجاوی شوێنی بەنزینخانەكە.

وتیشی، “ماوەی چەند ڕۆژێك پێش ئێستا كێشەی بەنزینخانەكەی سەرچنار دروست بوو، لەوكاتەوە بڕیاردراوە، كە بۆ وەرگرتنی مۆڵەت پرس بە ئێمەیش بكرێت، بەڵام پێش ئەوە هیچ پرسێك بە ئێمە نەدەكرا”.

ناوبراو هەر لە قسەكانیدا ڕوونیكردەوە، كە ئەگەر ڕێوشوێنی پێویست نەگیرێتەبەر بۆ پاراستنی، ئاوی ژێر زەوی دەكەوێتە مەترسیەوە و بەنزینی تێكەڵ دەبێت.

بەڕێوەبەری ئاوی ژێر زەوی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، كە پێویستە پێش پێدانی مۆڵە بە بەنزینخانەكان لێكۆڵینەوە لە شوێنەكەی بكەن و دڵنیابن، كە تێكەڵ بە ئاوی ژێر زەوی نابێت، ئەگەر مەترسییەكیش هەبێت چارەسەری بۆ بكەن.

کوردستان

وێنە.. خەڵك؛ زانیاری نوێ‌ لەبارەی بۆردوومانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە دهۆك ئاشكرا دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە سنووری پارێزگای دهۆك ئۆتۆمبێلێكیان كردە ئامانج و بەهۆیەوە چوار كەس شەهید بوون.

بەپێی زانیارییەكانی (تۆڕی میدیایی خەڵك)، ئەمشەو فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە نزیك گوندی (ڕەشانكێ‌) كە تەنها 8 كیلۆمەتر لە سەنتەری پارێزگای دهۆك دوورە، ئۆتۆمبێلێكیان كردووەتە ئامانج، 4 سەرنشینی ئۆتۆمبێلەكە شەهید بوون.

بەوتەی دانیشتووانی ناوچەكە، ئۆتۆمبێلەكە مەدەنی بووە و 4 گەریلای پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)ی تێدابووە و بەهۆی بۆردوومانەكە هەر چواریان دەستبەجێ‌ گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە دهۆك ئۆتۆمبێلێكیان كردە ئامانج

خەڵك – بەشی هەواڵ

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە سنووری پارێزگای دهۆك ئۆتۆمبێلێكیان كردە ئامانج.

بەپێی زانیارییەكانی (تۆڕی میدیایی خەڵك)، كەمێك لەمەوبەر فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە نزیك گوندی (ڕەشانكێ‌) كە تەنها 8 كیلۆمەتر لە سەنتەری پارێزگای دهۆك دوورە، ئۆتۆمبێلێكیان كردووەتە ئامانج، بەڵام تا ئێستا زیانەكانی ئەو بۆردوومانە نەزانراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی: كۆرۆنا ژیان ناوەستێنێ‌
بڕیارێك لە بەرژەوەندی نەخۆشانی (ڕۆماتیزمەی درێژخایەن) ڕادەگەیەنێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە بەشی فریاكەوتنی هەناوی جمهوری تەرخان دەكرێت بۆ پێدانی (دەرزی مانگانەی ڕۆماتیزمە) بۆ نەخۆشانی (ڕۆماتیزمەی درێژخایەن).

د.داهات حەوێزی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە: كۆڕۆنا ژیان ناوەستێنێ، سەرەڕای تووشبوونی زۆر لە پزیشكان و كارمەندان و وەرنەگرتنی مووچەكانیان، بەڵام لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی هاووڵاتیانی شاری سلێمانی و دەوروبەری كە نەخۆشی (ڕۆماتیزمەی درێژخایەن)یان هەیە بڕیارماندا لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە بەشی فریاكەوتنی هەناوی جمهوری تەرخان بكەین بۆ پێدانی (دەرزی مانگانەی ڕۆماتیزمە)، بەهیوای كەمكردنەوەی ئێش و ئازارەكانیان.

دەقی نووسینەكە:

كۆڕۆنا ژیان ناوەستێنێ:
سەرەڕای تووشبونی زۆر لە پزیشكان و كارمەندان و وەرنەگرتنی مووچەكانیان، بەڵام لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و دەوروبەری كە نەخۆشی (ڕۆماتیزمەی درێژخایەنیان) هەیە بڕیارمان دا لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە بەشی فریاكەوتنی هەناوی جمهوری تەرخان بكەین بۆ پێدانی (دەرزی مانگانەی ڕۆماتیزمە)، بەهیوای كەمكردنەوەی ئێش و ئازارەكانیان.
سوپاس بۆ كارمەندو پزیشكە دڵسۆزەكان.

“بەهیوای لەشساغی بۆ گشت لایەك”

د.داهات حەوێزی

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان