ڕووسیا، مووشەکی شەیتان – ٢ی تاقیکردەوە



وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند؛ بە سەرکەوتوویی مووشەکێکی بالیستیکی کیشوەر بڕی “پێشکەوتوو”ی تاقیکردۆتەوە، ئەمەش دوای چەند هەفتەیەک لە ڕاگرتنی هەوڵەکانی بەشداریی لە دوایین ڕێککەوتنی کۆنترۆڵکردنی چەکی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمریکا.

 

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، “تیمێکی تایبەت ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو بە سەرکەوتوویی مووشەکێکی بالیستیکی کیشوەر بە کیشوەریان لە سیستمی مووشەکی گەڕۆکی زەمینییەوە هەڵداوە” لە شوێنی تاقیکردنەوەکە لە کاپوستین یار.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، “کڵاوەی موشەکەکە بە وردبینییەکی تایبەت ئامانجێکی خەیاڵی لە مەیدانی مەشقی ساری شاگان لە (کازاخستان) پێکاوە”.

 

لە دوای ناردنی هێزی سەربازی بۆ ئۆکراین لە ساڵی ڕابردووەوە، ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا هۆشداریی ئەوەی دا، لە ئەگەری پەرچەکردار و دەستێوەردانی بەردەوامی وڵاتان، ئەوا چەکی ئەتۆمی لە جەنگەکەیدا بەرامبەر ئۆکراین بەکاردەهێنێت.

 

پوتین لە کۆتایی مانگی شوباتدا ڕایگەیاند؛ مۆسکۆ بەشداریکردنی لە پەیماننامەی نیو ستارت ڕادەگرێت، کە بەپێی ئەو پەیماننامەیە ڕووسیا و ئەمریکا ڕێککەوتن هەیە لە نیوانیاندا لەسەر سنووردارکردنی کۆگا ئەتۆمییەکان و پشکنینی هاوبەشی نێوانیان.

 

بەر لە ٣ هەفتە لەمەوبەر پوتین ڕایگەیاند؛ چەکی ئەتۆمی تاکتیکی لە وڵاتانی دراوسێ و هاوپەیمانی لە نێویاندا لە بیلاڕووس جێگیر دەکات، هەر لەمساڵدا جۆرێکی نوێ لە مووشەکی بالیستیکی نێوان کیشوەرەکان جێگیر دەکەین.

 

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا جۆری ئەو مووشەکەی دیاری نەکردووە کە لە هەڵدانی مووشەکەکەی ڕۆژی سێشەممەدا بەکارهاتووە، بەڵام ڕایگەیاندووە، ئامانج لە تاقیکردنەوەکە “تاقیکردنەوەی ئامێرە پێشکەوتووەکانی جەنگ بووە بۆ مووشەکی بالیستیکی کیشوەر بڕ و کیشوەر بۆ کیشوەرەکان”.

 

مووشەکی سارمات – کە لەلایەن شرۆڤەکارانی ڕۆژئاواوە ناوی “شەیتان ٢” ی لێنراوە، توانای هەڵگرتنی چەندین کڵاوەی ئەتۆمی هەیەو یەکێکە لە مووشەکەکانی نەوەی داهاتووی ڕووسیا کە پوتین بە “نەدۆڕاو” وەسفی کردووە.

 

سارمات  یان شەیتان -٢

مووشەکێکی بالیستیکی کیشوەر بڕە، مۆسکۆ دەڵێت ئەوەندە بەهێزە، دەتوانێت زۆربەی شانشینی یەکگرتوو یان فەرەنسا لەسەر نەخشە بسڕێتەوە و ڤلادیمێر پۆتین سەرۆکی ڕووسیاش لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ڕایگەیاند؛ لە کۆتایی ئەمساڵدا ئەم مووشەکە دەچێتە خزمەتەوە.

 

کێشی مووشەکەکە نزیکەی ١٠٠تەنە، توانای هەڵگرتنی کڵاوەی ئەتۆمیی بە کێشی ١٠تەن هەیە، بەم بارە ئەتۆمییە دەتوانێت ببێتە هۆی تەقینەوەیەک کە ٢٠٠٠هێندەی ئەو بۆمبە ئەتۆمییە بەهێزتر بێت کە لە ساڵی ١٩٤٥بەسەر شارەکانی هیرۆشیما و ناکازاکی ژاپۆن دا درا.

 

“سارمات ٢” – کە ڕووسەکان بە “پادشای موشەکەکان” و “قیامەت” و شەیتانیش ناوی دەبەن، بە سووتەمەنی شل کاردەکات، لە سەکۆکانی ژێر زەوی شاراوەتەوە کۆگای وزەکەی توانا بە موشەکەکە دەدات بەسەر جەمسەری باکوور و باشووردا بفڕێت .

 

ئاژانسی هەواڵی ڕووسی “سپۆتنیک” ڕایگەیاندووە؛ مووشەکەکە تەکنەلۆژیایەکی نوێی لە جۆری خۆی هەیە کە جیاوازە لە هەموو سیستمێکی بەرگری مووشەکی، یەکێک لە باشییەکانی “سارمات” ئەوەیە کە کێشی تاڕادەیەک سووکە، و فڕینەکەی مەودای دەگاتە زیاتر لە ١١ هەزار کیلۆمەتر.

 

“سارمات ٢”  دەتوانرێت لە نێوان ٧ بۆ ١٠ کڵاوەی ئەتۆمی لەخۆی تەیار بکات، توانای مانۆڕکردنی هەیە لە هەوادا و دەتوانێت بە خێرایی دەنگ و سەروو دەنگیش بفڕێت.

 

“سارمات ٢” بە توانای گۆڕینی بەرزی و ئاراستە و خێرایی جیاوازە، هەروەها ئاستێکی بەرزی پاراستنی چالاکانەی هەیە لە شێوەی سیستمی دژە مووشەک و بەرگری ئاسمانی.

پێڵاوەکانی مایکل جۆردان بە نرخێکی “خەیاڵی” فرۆشرا
پێشت پێڵاوەکانی مایکل جۆردان بە نرخێکی “خەیاڵی” فرۆشرا
نرخی نان و سەموون هەرزان دەبێت
دواتر نرخی نان و سەموون هەرزان دەبێت
ەیوەندیدار