نرخی نان و سەموون هەرزان دەبێت



لە شاری سلێمانی نرخی هەشت نان دەكرێتەوە بە هەزار دینار، ئەوەش بەهۆی ئەوەی نرخی ئارد هەرزان بووە.

فەردەیەك ئارد لە 51 هەزارەوە بووە بە 41 هەزار دینار، بەو هۆیەوە نرخی نان و سەموونیش هەرزان دەبێت.

سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە سلێمانی بڕیار درا نرخی هەشت نان بكرێت بە هەزار دینار و قەبارەی گونكەكانیش لە 80 گرامەوە دەكرێت بە 100 گرام، ئەوەش دوای ئەوەی نرخی فەردەیەك ئارد لە 51 هەزارەوە بۆ 41 هەزار دینار دابەزی.

ئاماژەی بە ئەوەش كرد، ئەو شوێنانەی شەش نان بە هەزار دینار دەفرۆشن پێویستە قەبارەی گونكەكان لە 100 گرامەوە بكرێت بە 125 گرام، بۆ ئەو مەبەستەش بە وردی چاودێری دەكرێن.

لەبارەی نرخەكانی بازاڕ، سۆران عەبدولغەفور دەڵێت، نرخی كاڵاو شمەك كۆنتڕۆڵكراوە، لە مانگی ڕەمەزانەوە تا ئێستا تەنها یەك شوێن بەهۆی گرانفرۆشییەوە داخراوە، شوێنەكانی دیكە غەرامە كراون.

لە ماوەی ڕابردوودا نرخی نان گران كرا بە جۆرێك پیشتر هەشت نان بە هەزار دینار دەفرۆشرا، بەڵام دواتر كرا بە 6 نان بە هەزار دینار و ئەوەش ناڕەزایەتی هاووڵاتییانی لێكەوتەوە.

ڕووسیا، مووشەکی شەیتان – ٢ی تاقیکردەوە
پێشت ڕووسیا، مووشەکی شەیتان – ٢ی تاقیکردەوە
ئەمریكا و عێراق لەسەر دراو ڕێككەوتن
دواتر ئەمریكا و عێراق لەسەر دراو ڕێككەوتن
ەیوەندیدار