چۆن شەوی قەدر بەرز ڕابگرین؟



شەوی قەدر هێندەی هەزار مانگ خێری هەیە، شەوی دابەزینی قورئانە بۆ پێغەمبەر د.خ، مامۆستایەکی ئاینیش زیندووکردنەوەی شەوی قەدر باسدەکات، گەورەیی نوێژی سەڵات و تەسبیح ئاشکرا دەکات.

مانگی ڕەمەزان، مانگی دابەزاندنی قورئانە بۆ پێغەمبەری ئیسلام محەمەد د.خ، لە شەوی قەدردا قورئان دابەزێنراوە، لە قورئاندا سورەتێک بە ناوی قەدر هەیە، باس لە گرنگی شەوی قەدر دەکات، کە خێری هەزار مانگی هەیە.

پێغەمبەر د.خ لە ١٠ شەوی کۆتایی مانگی ڕەمەزاندا لە مزگەوت ماوەتەوە، نوێژ و زیکری کردووە، تا لە خێری شەوی قەدر بێبەشنەبێت.

ئێستاش موسوڵمانان شەوی قەدر لە ماڵ و مزگەوتەکاندا زیندوو ڕادەگرن، هۆشیار جافەرانی مامۆستای ئاینی و پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی بیلالی حەبەشی لە سلێمانی، ئاماژە بۆ ئەوەدەکات لە مزگەوتەکاندا ئەو شەوە شەونوێژ دەکەن، قورئان دەخوێنن، زیکر دەکەن، داوا ڕەحمەت و بەزەیی لە خودا دەکەن، لە نوێژدا دوعای قنود دەخوێنن، تا خودا کارە چاکەکانیان لێوەربگرێت و لە تاوانەکانیان خۆشبێت.

یەکێک لەو نوێژانەی لە مزگەوتەکان و بەتایبەت لە شەوی ٢٧ ئەنجامدەدرێت، نوێژی سەڵات و تەسبیحە، کە چوار ڕکاتە، دوو دوو ئەنجام دەدرێت، لە هەر نوێژێدا ١٥٠ جار دەوترێت (سبحان اللە و الحمد للە و لا الە الا اللە و اللە اکبر).

 

چۆنیەتی ئەنجامدانی نوێژی سەڵات و تەسبیح

لە ڕکاتی یەکەم پاش سورەتی فاتیحە ١٥ جار زیکری (سبحان اللە و الحمد للە و لا الە الا اللە و اللە اکبر) دەوترێت، پاشان لە ڕکوعدا ١٠ جار، لە سەربەرزکردنەوە ١٠ جار، لە کڕنوشدا ١٠ جار، لە نێوان کڕنوشی یەکەم و دووەم ١٠ جار، لە کڕنوشی دووەم ١٠ جار، پاش سەر بەرزکردنەوە لە کڕنووشی دووەم ١٠ جار، پاشان بۆ ڕکاتی دووەم بە هەمان شێوە.

پاش خوێندنی تەحیات ١٠ جار دەوترێت، دواتر سەلامدەدرێتەوە، دواتر بە هەمان شێوە دوو ڕکاتەکەی دیکە ئەنجام دەدرێت.

مامۆستا هۆشیار جافەرانی ئاماژە بە گەورەی نوێژی سەڵات و تەسبیح دەکات، کە لەو چوار ڕکات نوێژەدا ٣٠٠ جار زیکری (سبحانة للە و الحمدللە و اللە اکبر) دەوترێتەوە، هەر زیکرێکیش ٢٠ گوناح دەسڕێتەوە واتە، لە شەش هەزار گوناح نوێژخوێن دەسڕێتەوە، هەروەها پێغەمبەر داوای کردووە هەر کەسێک دەتوانێت ئەگەر لە تەمەنیشیدا بووە جارێک ئەنجامی بدات.

نرخی مریشك بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە
پێشت نرخی مریشك بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە
كەركوك، دابەشكردنی بەنزین ڕاگێرا
دواتر كەركوك، دابەشكردنی بەنزین ڕاگێرا
ەیوەندیدار