هەڤاڵ ئەبوبەكر: ناڕەزایەتی خۆمان گەیاندە توركیا



پارێزگاری سلێمانی ئاشكرایكرد، لەبارەی هێرشكردنە سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ناڕەزایەتی خۆمان گەیاندوەتە كونسوڵ و باڵوێزخانەی توركیا.

ئەمڕۆ شاندێكی پەڕلەمانی عێراق بە سەرۆكایەتی حاكم زاملی سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری بۆ لێكۆڵینەوە لە هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانە، گەیشتنە سلێمانی و لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی كۆبوونەوە.

هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی، لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ شاندەكەی پەڕلەمانی عێراق ڕایگەیاند، سلێمانی شارێكی ئارامە و فڕۆكەخانەكەشی ئارامترین شوێنە، كار بۆ ئەوە دەكەین جارێكی دیكە ئەو ڕووداوە دووبارە نەبێتەوە.

دەشڵیت، هەرچەندە هیچ دەوڵەتێك بە فەڕمی بەرپرسیاریەتی لەو هێرشە ڕانەگەیاندووە، بەڵام  ناڕەزایەتی خۆمان گەیاندوەتە كونسوڵ و باڵوێزخانەی توركیا.

گەرمیان، لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا دوو كەس برینداربوون
پێشت گەرمیان، لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا دوو كەس برینداربوون
نرخی دۆلار زۆرتر دادەبەزێت
دواتر نرخی دۆلار زۆرتر دادەبەزێت
ەیوەندیدار