راگەیەندراوێک لە وەزارەتی داراییەوە لە بارەی دابەشکردنی مووچە



وەزارەتی دارایی و ئابوری بڵاویکردووەتەوە، سبەینێ دووشەممە مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت.

وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە کە سبەینێ دووشەممە، ١٠-٤-٢٠٢٣، مووجەی وەزارەتەکانی (ناوخۆ، دارایی و ئابور، بەڕێوەبەرایەتی دام و دەزگا نەوتییەکان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە دابەشدەکرێت).

وەزارەتی دارایی و ئابوری رۆژی ٦-٤-٢٠٢٣، دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ٣ی فەرمانبەران و مووچەخۆران کردووە و رۆژی ٢١ی ئەم مانگە دابەشکردنی مووچە کۆتایی دێت.

ئەوە لە کاتێکدایە پێشتر جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، هەموو ٢٥ی مانگێک مووجە دابەشدەکەن.

وردەکاری ئەو شەپۆلە بارانبارینە بەهێزەی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە بڵاوکرایەوە
پێشت وردەکاری ئەو شەپۆلە بارانبارینە بەهێزەی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە بڵاوکرایەوە
نرخی دۆلار جارێكی دیكە دابەزی
دواتر نرخی دۆلار جارێكی دیكە دابەزی
ەیوەندیدار