نرخی دۆلار جارێكی دیكە دابەزی





بەهای دۆلار لەماوەی ئەمڕۆدا چەند جارێك ڕووی لە دابەزین كردووە و ئەوەش بۆتە جێگەی دڵخۆشی بۆ هاووڵاتیان.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لەكاتی داخستنی بازاڕی دراوەكان بەهای دۆلار جارێكی دیكە دابەزیوە.

ڕاشیگەیاند، ئێستا بەهای 100 دۆلار بە 144 هەزار و 500 دینارە.

بڕیاری بانكی ناوەندی عێراق بۆ زیادكردنی خستنەبازاڕی دۆلار و هەروەها لێدوانی بەرپرسانی بانكەكە و نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بۆ دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار لەدوای جەژنی ڕەمەزان، وای كردووە بەهای ئەو دراوە بیانییە لە دابەزین بەردەوام بێت.

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی داراییەوە لە بارەی دابەشکردنی مووچە
پێت راگەیەندراوێک لە وەزارەتی داراییەوە لە بارەی دابەشکردنی مووچە
سەیدسادق؛ تەزووی كارەباوە مێرمنداڵێك گیانی لەدەستدا
دوات سەیدسادق؛ تەزووی كارەباوە مێرمنداڵێك گیانی لەدەستدا
پەیوەندیدار