محەمەد شیاع سودانی لەبارەی كوردەوە چی بە پەرلەمانتارێك وتووە ؟



ئەندامێكی پەڕلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت، كورد بە لای محەمەد شیاع سودانی و حكومەتەكەی جێگەی بایەخ و خزمەتی ڕەهان، دەشڵێت: “ئەم كابینەیەی ئێستای عێڕاق حكومەتی خزمەتگوزار دەبێت و مافی كورد تیایدا زۆر تەندروست بەركار دەبێت”.

غەریب ئەحمەد، ئەندامی پەڕلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، كە لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی كۆبۆتەوە و سەرۆك وەزیران باسی لە پلان و ستراتیژی حكومەت كرد بۆ خزمەت بە خاك و گەلانی عێراق، هەڵبەت لێی تێگەیشتن، كە (كورد)یش بەلایەوە لەم حكومەتەدا جێگەی بایەخ و خزمەتی ڕەها دەبێت.

وتیشی، “لەو دانیشتنەدا ژمارەیەك پێشنیازمان بۆ سەرۆك وەزیرانی عیراق كرد، لەوانە بودجە، كە لە بودجەی ئەمساڵدا مافی كورد پارێزراو بێت، ئەو مافەی هەیەتی تێكەڵ بە هاوكێشە سیاسیەكان نەكرێت”.

دەشڵێت: “دوامانكرد، هاوشێوەی جوتیارانی پارێزگاكانی عێڕاق پشتیوانی جوتیارانی هەرێم-یش بكرێت لە دابین كردنی ماف و پێداویستیەكانیان، كە وەزارەتی بازرگانی عێراق بۆ هەر تەنێك گەنمی ئەمساڵ بە ٨٥٠ هەزار دینار وەردەگرێت لە جوتیاران، لەگەڵ دابینكردنی پێدوایستی كشتوكاڵی بۆ برا جوتیارەكانمان وەك تراكتۆر و دەڕاسە.

ڕاشیگەیاند، داوای كردنەوەی بانكی كشتوكاڵی لە سلێمانی و هەولێریان كرد بۆ سودمەند بوونی جوتیاران لە پێشینەی كشتوكاڵی بەمەرجێك “سوو”ی نەچێتە سەر.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، كە پێزانینی گەلی كوردستانم گەیاندە دەوڵەتمەدار لەپای ڕەزامەندیان لەسەر ١٩هەمین پارێزگای عێڕاق، كە هەڵەبجەی شەهیدە، بۆیە لەم دانیشتنەدا ئەوەمان بۆ دەركەوت، ئەم كابینەیەی ئێستای عێراق حكومەتی خزمەتگوزار دەبێت و مافی كورد تیایدا زۆر تەندروست بەركاردەبێت.

پارتی ناوی كاندیدەكانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان ڕادەگەیەنێت
پێشت پارتی ناوی كاندیدەكانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان ڕادەگەیەنێت
“هەولێر لەسەر ئاستی عێراق پاكترین ژینگەی تەندروستی هەیە”
دواتر “هەولێر لەسەر ئاستی عێراق پاكترین ژینگەی تەندروستی هەیە”
ەیوەندیدار