بارانی لێزمە و تەرزە هەرێم دەگرێتەوە و ڕەشەبای لەگەڵ دەبێت



بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، دوو نزمە پاڵەپەستۆ لە دەریای ناوەڕاست و دەریای سوورەوە هەڵدەكەنە سەر هەرێمی كوردستان و بەهۆیەوە بارانێكی زۆری بەلێزمە و تەرزە دەبارێت.

دەستەی گشتی كەشناسی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە ڕۆژی سێ‌ شەممەوە دۆخی كەشوهەوای وڵات بەرەو ناجێگیری دەڕوات و شەپۆلێكی بارانی بەلێزمە و تەرزە ناوچەكانی عێراق و بەتایبەەت هەرێمی كوردستتان دەگرێتەوە.

لای خۆشیەوە، ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سبەینێ‌ دوو شەممە، ئاسمانی ھەرێم بە زۆری نیمچە ھەور بۆ ھەوری تەواو ئەبێت، لەسنوری پارێزگای دھۆک ئەگەری نمە باران و لە ناوچە شاخاویەکانی ئەگەری تاوە بارانی کورت خایان و چالاکبوونی ھەورە بروسکە لەھەندێک کاتدا ئەبێت و پلەکانی گەرما بەڕێژەی ٣ تا ٥ پلە بەراورد بە ئەمڕۆ بەرزئەبێتەوە.

ڕاشیگەیاند، ڕۆژی سێ شەممە ١١-٤-٢٠٢٣ زیاتر کاریگەری ئەم نزمە پاڵەپەستۆیە لەسەر ناوچەکانمان نزیک دەبێتەوە ئاسمان بەزۆری دەگۆرێت بۆ ھەوری تەواو پلەکانی گەرما کەمێک نزمدەبنەوە و خێرایی با زۆربەی کاتەکان مامناوەند بۆ نیمچە بەھێز چالاکبوون بەخۆیەوە ئەبینێت بەخێرایی ٣٠ تا ٥٠کم/ كاتژمێر و ئەگەری نمە باران لەھەندێ ناوچەدا ئەبێت .

وتیشی، “لەکاتەکانی شەوی سێ شەممە لەسەر بەرەبەیانی چوار شەممە ١٢-٤-٢٠٢٣ پێشبینی دەکرێت کاریگەری ئەم نزمە پاڵەپەستۆ قوڵ و فراوانەی دەریای ناوەراست و کاریگەری بارستە ھەوایەکی گەرم و شێداریش لەباشوری ناوچەکەوە بەتەواوی بگاتە سەر ناوچەکانمان تاوە بارانی بەخور و ھەورە تریشقە ناوبەناو لەسەرجەم ناوچەکاندا دەستپێدەکات “.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەنیوەڕۆی ڕۆژی چوار شەمەوە تا بەرەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە ١٣-٤-٢٠٢٣ ئەم مەودایە لوتکەی قوڵبوونەوەی ئەم شەپۆلەیە لەسەرتاسەری ناوچەکانی ھەرێمی کوردستاندا ئەگەری بارانێکی زۆر ئەبێت بەجیاوازی کات و شوێنەکان ھەر لەچالاکبوونی ھەورە تریشقە و ھەندێک کات دابەزینی بای توند و بەھێز لە ھەورە بروسکەکانەوە بەخێرایی زیاتر لە ٦٠ تا ٨٠کم/ كاتژمێر ئەمەش زیاتر لەناوچە نزمەکاندا ئەگەری ھەیە وەک سنوری گەرمیان و پارێزگای کەرکوک و سەنتەری پارێزگای ھەولێر بەگشتی لەو ماوەیە بارانی بەلێزمە و تەرزە لەسەرجەم ناوچەکاندا ئەگەری ئەبێت.

ڕوونیشی كردەوە، بەدیاری نەکراویش ھەندێ لەتاوە بارانەکان بەڕادەیەک بەھێز و بەخوڕ ئەبن، کە لەماوەیەکی کەمدا کەمتر لە كاتژمێرێك ٤٠ تا ٥٠ ملیممەتر دابارینیان ئەبێت.

هەولێر لەترسی دروستبوونی لافاو دەستی بە پاككردنەوەی مەنهۆڵەكان كرد
پێشت هەولێر لەترسی دروستبوونی لافاو دەستی بە پاككردنەوەی مەنهۆڵەكان كرد
مەزڵوم كۆبانێ سوپاسی خەڵكی سلێمانی دەكات
دواتر مەزڵوم كۆبانێ سوپاسی خەڵكی سلێمانی دەكات
ەیوەندیدار