سبەینێ لە سلێمانی خۆپیشاندانی بەرفراوان بەڕێوە دەچێت



كۆمەڵێك لە كەسایەتی و خەڵكی سلێمانی بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەم هێرش و پەلامارە، داوا لە خەڵكی كوردستان دەكەن بە یەكدەنگ بەرپەرچی ئەو پەلامارە بدەنەوە و ڕێگە نەدەن دوژمنان لەژێر هەر ناو و پاساوێكدا بێت شكۆی خەڵكی كوردستان بشكێنن.

دەستەیەك لە خەڵكی شاری سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویانكردەوە، كە سبەینێ یەكشەممە ٩-٤-٢٠٢٣ هەموو سەهۆڵەكەی شەقامی سالمی سلێمانی كاتژمێر ٣ پاشنیوەڕۆ كۆدەبنەوە و بە یەك دەنگ دژی ئەم دەستدرێژییانە دەوەستینەوە.

بانگەوازێك لە خەڵكی سلێمانییەوە:
هێرشەكەی سەر فرۆكەخانەی سلێمانی لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا كە هەموو كوشتار و شەڕ و ئاژاوەیەكی تێداحەرامكراوە، بە سەرەتای هەڕەشەیەكی مەترسیدار دەزانین و بە هێرش و پەلاماری سەر كەرامەت و شكۆی كوردستان بە گشتی و سلێمانی و خەڵكەكەی بە تایبەت دەزانین.
ئێمە وەك كۆمەڵێك لە كەسایەتی و خەڵكی سلێمانی بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەم هێرش و پەلامارە، داوا لە خەڵكی كوردستان دەكەین بە یەكدەنگ بەرپەرچی ئەم پەلامارە بدەنەوە و ڕێگە نەدەن دوژمنان لەژێر هەر ناو و پاساوێكدا بێت شكۆی خەڵكی كوردستان بشكێنن.
سبەینێ ڕۆژی یەكشەممە ٩-٤-٢٠٢٣ هەموومان لە ( سەھۆڵەكە)شەقامی سالمی شاری سلێمانییەوە كاتژمێر ٣ پاشنیوەڕۆ كۆدەبینەوە و بە یەك دەنگ دژی ئەم دەستدرێژییانە دەوەستینەوە.
داوا لە خەڵكی تەواوی كوردستان دەكەین و هەر ئەوەشیان لێ چاوەڕێ دەكەین كە پشتیوانی سلێمانی بن.
تێبینی : لە كۆبونەوەو گردبونەوەكەماندا تەنها ڕێگە بە هەڵكردنی ئاڵای پیرۆزی كوردستان دەدرێت.
دەستەیەك لە خەڵكی شاری سلێمانی
٨-٤-٢٠٢٣

سالار مەحمود؛ هەر لێدوانێك بچێتە خانەی خزمەتكردن بە داگیركەران خیانەتە
پێشت سالار مەحمود؛ هەر لێدوانێك بچێتە خانەی خزمەتكردن بە داگیركەران خیانەتە
بڵێسە جەبار فەرمان؛ بەرگی نەتەوەیی پۆشین شەرەف نیە
دواتر بڵێسە جەبار فەرمان؛ بەرگی نەتەوەیی پۆشین شەرەف نیە
پەیوەندیدار