بڵێسە جەبار فەرمان؛ بەرگی نەتەوەیی پۆشین شەرەف نیە



ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، دەبێت لە ئێستاوە زۆر بە جدی تر بەرنامەمان هەبێت بۆ سەدساڵەی لۆزان و پوچەڵ كردنەوەی ئەو پیلانەی داگیركەر دایڕشتوە ، دەشڵێت،”نەتەوەیی بوون شەرەفە، بەرگی نەتەوەیی پۆشین شەرەف نیە”.

بڵێسە جەبار فەرمان، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی ڕایگەیاندووە، سەرەتای قۆناغێكی نوێ بۆ كورد دەستی پێكرد، دەبێت لە ئێستاوە زۆر بە جدی تر بەرنامەمان هەبێت بۆ سەدساڵەی لۆزان و پوچەڵ كردنەوەی ئەو پیلانەی داگیركەر دایڕشتوە، بەڵام نابێت بیانو بدەین بەدەستەوە بۆ رەوایی دان بە تاوانەكانیان.

ڕاشیگەیاندووە، ئەوان بەرنامەیەكیان هەیە و ئێمەش بەرنامەیەكی تر، گۆڕەپانی دیپلۆماسی جیهان بەرووی كورددا دانەخراوە، بەڵام دەبێت بزانین چۆن لەو گۆڕەپانەو لە گۆڕەپانی خۆمان جوڵە (سەما) بكەین.

سبەینێ لە سلێمانی خۆپیشاندانی بەرفراوان بەڕێوە دەچێت
پێشت سبەینێ لە سلێمانی خۆپیشاندانی بەرفراوان بەڕێوە دەچێت
محەمەد حاجی مەحمود پەلامارەكەی فرۆكەخانەی سلێمانی بە توندی سەركۆنە و شەرمەزار دەكات
دواتر محەمەد حاجی مەحمود پەلامارەكەی فرۆكەخانەی سلێمانی بە توندی سەركۆنە و شەرمەزار دەكات
ەیوەندیدار