حكومەتی فیدراڵ پێش جەژن مووچە دابەش دەكات



سەرچاوەیەكی بەرپرس لە وەزارەتی دارایی عێراق ڕایدەگەیەنێت، مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان بەر لە پشووی جەژنی ڕەمەزان دابەش دەكرێت.

ئەمڕۆ شەممە، سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ بە میدیاكانی ڕاگەیاند”پێدەچێت مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان بەر لە جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان دابەش بكرێت، بەو پێیەی كۆتایی مانگ هاوكاتە لەگەڵ پشووەكانی جەژن”.

بە وتەی سەرچاوەكە”وەزارەتی دارایی تەواوی هەوڵەكانی خۆی دەخاتەگەڕ بۆ دابەشكردنی تەواوی مووچەكان پێش 20ی نیسان”، پێشبینیشی كرد لە پێشدا مووچەی فەرمانبەران دابەش بكرێت و دواتر مووچەی خانەنشینان دابەش بكرێت.

پێشبیی دەكرێت جەژنی ڕەمەزان بكەوێتە ڕۆژەكانی 21 یان 22ی ئەم مانگەوە.

دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان لەلایەن وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ، لەكاتێكدایە كە چەند ڕۆژێكە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئاداری ڕابردوو كردووە و تائێستاش تەنیا دوو وەزارەت مووچەیان وەرگرتووە.

 

یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان لە هەرێم دیاری دەكرێت
پێت یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان لە هەرێم دیاری دەكرێت
دۆلار بەڕێژەیەكی بەرچاو دابەزی
دوات دۆلار بەڕێژەیەكی بەرچاو دابەزی
پەیوەندیدر