یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان لە هەرێم دیاری دەكرێت



ناوەندی فەلەكی نێودەوڵەتی یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی ئەمساڵی دیاریكرد و ئەوقافی هەرێمیش دەڵێت: “بۆ بڕیاردان لەسەر جەژنی ڕەمەزان پشت بە لیژنەی بینینی مانگ دەبەستین”.

ناوەندی فەلەكی نێودەوڵەتی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەڕووی فەلەكییەوە ڕۆژی هەینی 21ی نیسان دەبێتە یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی ئەمساڵ.

سیروان ساڵح، شارەزای فەلەكی و كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، پێشتریش بەپێی هەژماری فەلەكی باسمان لەوە كردبوو، كە ڕۆژی پێنج شەممە 23ی ئادار دەبێتە ڕەمەزان، هەر لەو ڕووانگەیەشەوە پێمان وایە، كە ڕەمەزانی ئەمساڵ 29 ڕۆژ دەبێت نەك 30 ڕۆژ.

ڕاشیگەیاند، ڕەمەزانی ئەمساڵ ( 29 ) ڕۆژە و ڕۆژی هەینی ( 2023/04/21 ) یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزه.

لای خۆشیەوە، نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كە بۆ دیاری كردنی یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز و جەژنی ڕەمەزان لە هەرێمی كوردستان پشت بە بڕیاری لیژنەی باڵای بینینی مانگ دەبەستین.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێوارەی 29ی ڕەمەزان لیژنەی بالای بینینی مانگ بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەكانی بینینی مانگ لە پارێزگاكان كۆدەبنەوە و بڕیار لە یەكەم ڕۆژی جەژن دەدەن.

بەپێی ڕۆژەكانی ڕۆژمێری ساڵی كۆچی، ئەمساڵ بەهۆی ئەوەی هەردوو مانگی ڕەجەب و شەعبان 30 ڕۆژ بوون، بۆیە بە ئەگەری زۆرەوە مانگی ڕەمەزان 29 ڕۆژ دەبێت.

حكومەتی عێراق بۆ زیادكردنی مووچەی فەرمانبەران بڕیاریدا
پێشت حكومەتی عێراق بۆ زیادكردنی مووچەی فەرمانبەران بڕیاریدا
حكومەتی فیدراڵ پێش جەژن مووچە دابەش دەكات
دواتر حكومەتی فیدراڵ پێش جەژن مووچە دابەش دەكات
ەیوەندیدار