گواردیۆلا: خۆمان بە بایرن میونشنەوە سەرقاڵ ناكەين



پیپ گواردیۆلا ڕاهێنەری یانەی مانشستەر سیتی ڕایدەگەیەنێت كە بیر لە یارییەكەی بایرن میونشن ناكاتەوە لە چامپیۆنزلیگ، چونكە بە وتەی ئەو”سەرنجی لەسەر خولی ئینگلیزییە كە هەموو هەفتەیەك” یاریی تێدا دەكەن”.

گواردیۆلا ڕایگەیاند”ریمەرلیگ هەموو هەفتەیەك و هەموو ڕۆژێكە، ئەوان پشت بەووە دەبەستین، بۆیە من بیر لە بایرن میونشن ناكەمەوە”.

یاریگای ئیتیحاد لە شاری مانچستەری ئینگلتەرا، سێی شەممەی داهاتوو، یاری گەڕانەوەی قۆناغی چارەكی كۆتایی چامپیۆنزلیگ بۆ وەرزی 2022/2023 لەخۆدەگرێت كە لوتكەی ڕووبەڕووبوونەوەی مانشستەر سیتی و بایرن میونشن”.

گواردیۆلا لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”یارییەكەی بایرن میونشن دوا بیركردنەوەمایە، ئەوان لەو بارەیەوە نیگەران نین، ئەوەی بیری لێدەكەنەوە، خولی نایابی ئینگلیزییە كە هەموو هەفتەیەك و هەموو ڕۆژێكە، بۆیە پشت بەو شتە دەبەستین و گرنگی بە یارییەكەی بایرن میونشن نادەن”.

لە لایەكیترەوە گواردیۆلا وتی”گۆڵكاری تیپەكە ئێرلینگ هالاند دەتوانێت شەممە بەرامبەر ساوسهامپتۆن لە خولی ئینگلیزیدا یاری بكات، دوای ئەوەی لە پێكانی ماسولكە بەستەرەكان چاكبووەوە”.

گواردیۆلا دەڵێت” هێرشبەرە نەرویجییەكە لەم وەرزەدا لە 37 یاریدا 42 گۆڵی تۆماركردووە و ئێستا لە پێكانەكەی چاكبووەتەوە، لە دوو ڕۆژی ڕابردووشدا ڕاهێنانی كردووە و لەبارودۆخێكی باشدایە و بۆ یارییەكانی داهاتوو ئامادە دەبێت”.

مان سیتی لە پلەی دووەمی خولی ئینگلیزیدایە و بە هەشت خاڵ لەدوای ئارسناڵەوەیە، بەڵام یارییەكی دواخراوی هەیە، لەگەڵ ئەمەشدا گەیشتە قۆناغی چارەكی كۆتایی چامپیۆنزلیگ”.

ڕاهێنەرە ئیسپانییەكەی مان سیستی پێیوایە “یارییەكانی داهاتوو وەرزەكە دیاری دەكەن و یاریزانەكانیشی لەسەر گوشارەكان ڕاهاتوون”.

عێراق جێگرەوەی تورکیا بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی دەدۆزێتەوە
پێشت عێراق جێگرەوەی تورکیا بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی دەدۆزێتەوە
نێچیرڤان بارزانی دەچێتە بەغدا
دواتر نێچیرڤان بارزانی دەچێتە بەغدا
ەیوەندیدار