نێچیرڤان بارزانی دەچێتە بەغدا



سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە سەردانێك دەگاتە بەغدا و لەگەڵ هەر چوار سەرۆكایەتی (كۆمار و حكومەت و پەرلەمان و دادوەری) كۆدەبێتەوە.

بڕیارە ئەمڕۆ شەممە 8ی نیسانی 2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بكات و بەشداری لە دوو رێوڕەسمدا بکات، ئەوانیش ڕێوڕەسمی تایبەت بە 42 ساڵەی دامەزراندنی ڕێکخراوی بەدر و رێوڕەسمی تایبەت بە ساڵیادی تیرۆرکردنی “محەممەد باقر سەدر”ن.

بەپێی ڕاگەیەنراوی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، لە هەردوو ڕێوڕەسمەکەدا نێچیرڤان بارزانی وتار پێشکەش دەکات.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەر لە بەغدا لەگەڵ هەریەکە لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق، محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و فایەق زەیدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق کۆدەبێتەوە.

گواردیۆلا: خۆمان بە بایرن میونشنەوە سەرقاڵ ناكەين
پێشت گواردیۆلا: خۆمان بە بایرن میونشنەوە سەرقاڵ ناكەين
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا: لە هەرێمی كوردستان هێرش كرایە سەر كاروانی سەربازی ئەمریكا
دواتر فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا: لە هەرێمی كوردستان هێرش كرایە سەر كاروانی سەربازی ئەمریكا
ەیوەندیدار